پێشگوتار: ئه‌م وتاره هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌ده‌بیاتی كوردییه له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه له‌چاپكردنی رۆژنامه‌ی (رێیا تازه)، ساڵی 1930یه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ساڵی 1991، كۆتایی دێت.
پێویستیی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه، هه‌روه‌ك ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه تاكو ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چاپكراون، باسی مێژووی ئه‌م ئه‌ده‌بیاته‌یان كردووه، به‌ڵام به‌چاوێكی ره‌خنه‌یی سه‌یری ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌یان نه‌كردووه‌و كه‌موكوڕییه‌كانیان باس نه‌كردووه.
ئێمه له‌م وتاره‌دا، مێژووی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌تمان به‌سه‌ر سێ قۆناغدا دابه‌شكردووه؛ قۆناغی یه‌كه‌م، ئه‌و كاته‌ی له‌ناو هه‌موو گوندێكی كوردنشیندا خوێندنگه‌ی كوردی كرابوونه‌وه، له‌ڕێی ناوه‌نده‌كانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌وارییه‌وه هه‌موو به‌ته‌مه‌نه‌كان فێری خوێندنی كوردی ببوون، رۆژنامه‌ی كوردی چاپ ده‌بوون و ئه‌و كۆمارانه‌ی كوردی لێ ده‌ژیا، پشتگیریی به‌ره‌وپێشچوونی زمان، كولتوور‌و ئه‌ده‌بی كوردی‌یان ده‌كرد. ئه‌و قۆناغه كه له‌ساڵی 1930یه‌وه ده‌ست پێده‌كات، تاكو ساڵی 1938ی خایاند. له‌و قۆناغه‌دا، وێڕای كه‌موكوڕییه‌كانی ناوهڕۆك و زمان، بناغه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت دانرا، ئاسه‌واره ئه‌ده‌بییه‌كان جێگیر بوون، له‌بواری زمانه‌وانییه‌وه هه‌نگاوی هێژاو به‌نرخ هاویشترا.
قۆناغی دووه‌م، له‌ساڵی 1938ه‌وه تاكو مردنی ستالین، راستتروایه بڵێین هه‌تا ساڵی 1955ی خایاند، ئه‌و كاته‌ی چرای ژیانی كولتووری و ئه‌ده‌بی كورده‌كان كوژابۆوه. له‌و دۆخه دژواره‌شدا هه‌ل بۆ نڤیسكاره كورده‌كان ره‌خسا چه‌ند به‌رهه‌مێكی خۆیان چاپ بكه‌ن. له‌ساڵی 1955 به‌دواوه، ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌كه‌وێته ناو قۆناغی ژیانه‌وه كه ئه‌مه‌ش ناوی نوێ و شێوازی نووسینی نوێ له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت، ئه‌و كاته‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردی خۆی له‌دروشمی سیاسی و كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بیاتی دراوسێكانی رزگار ده‌كات.
به‌ڵام سه‌د مه‌خابن، دوای ساڵی 1938، له‌ئازه‌ربایجان و توركمه‌نستان هیچ به‌رهه‌مێك به‌زمانی كوردی چاپ نه‌بوو.
په‌یڤه سه‌ره‌كییه‌كان:
ئه‌ده‌بیات، زمان، كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ئه‌رمه‌نستان، هه‌ڵبه‌ست، رۆمان، چیرۆك.
هه‌رچه‌نده كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه ژماره‌یان كه‌م بوو، به‌ڵام دیسانیش رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناوی به‌ره‌وپێشچوونی زمان، ئه‌ده‌بیات و كولتووری كوردی هه‌موو ده‌رفه‌تێك بقۆزنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌بواری ئه‌ده‌بیاتدا هه‌نگاوی زۆر هێژا هاویشترا.
كاتێك گله‌یی دێته سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ده‌بێ به‌ر له‌هه‌مووان كورده‌كانی ئهرمهنستانمان له‌بیر بێت، چونكه 80-90%ی رووناكبیره كورده‌كانی سۆڤیه‌ت له‌و كۆماره‌دا ژیاون. ئه‌م دیارده‌یه دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه؛ یه‌كه‌م هۆكار ئه‌وه بوو، له‌ئه‌رمه‌نستان ته‌ڤگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورده‌كان به‌هێزبوو. دووه‌م هۆكاریش ئه‌وه بوو، حكومه‌تی كۆماری ئه‌رمه‌نستان پشتگیری كورده‌كانی كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ئه‌رمه‌نستان حكومه‌تی سۆڤیه‌ت له‌كۆتایی ساڵی 1920 دامه‌زرا، بڕیاردرا هه‌موو كه‌مینه‌یه‌ك بتوانێ به‌زمانی خۆی بخوێنێت و قوتابخانه‌یان بۆ بكرێته‌وه. ئه‌و كات ژماره‌ی كورده‌كانی ئه‌رمه‌نستان 5. 8 هه‌زار كه‌س بوو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌سه‌ر بنه‌مای پیتی ئه‌رمه‌نی، ئهلفو بێی كوردی دروستبوو، له‌هاوینی ساڵی 1921 كتێبـی فێربوونی زمانی كوردی به‌ناوی (شهمس) چاپكرا. یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كوردی هه‌ر له‌و ساڵه‌دا لهسێویخانی ئهشتهرهك كرایه‌وه. مامۆستاكانی ئه‌و قوتابخانه‌یه (نووری پۆلاتۆڤاو ئه‌لیخان شاگینۆڤ) بوون. پێویسته بووترێ كه تاكۆتایی ساڵی 1920 ته‌نها ئه‌و دوو مامۆستایه كوردبوون. له‌گونده كوردنیشنهكان، 10 ئه‌رمه‌نی په‌نابه‌ر كه له‌باكووری كوردستانه‌وه هاتبوون و زمانی كوردی‌یان ده‌زانی، له‌وێ مامۆستایه‌تییان ده‌كرد.
ساڵی 1922 لهتبیلیس ئه‌حمه‌دی میرزاو لازۆ (هاكۆب خازاریان) قوتابخانه‌ی ئێوارانی كوردی ده‌كه‌نه‌وه. گه‌لێك رووناكبیرو سیاسه‌تمه‌داری كورد، قاناتی كوردۆ، چه‌ركه‌زی به‌كۆ، سه‌مه‌ند سابهندۆڤ، تیتال مورادۆڤ، هه‌مووی له‌و قوتابخانه‌یه ده‌ستیان به‌خوێندن كردووه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵدا له‌هه‌موو گونده كوردنشینه‌كانی ئه‌رمه‌نستان قوتابخانه‌ی كوردی كرایه‌وه، پاشان بۆ كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كانیش ناوه‌ندی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری كرانه‌وه.
ساڵی 1925 كۆنگره‌ی كورده‌كانی پشكاڤكازی داوای له‌حكومه‌تی ئه‌رمه‌نستان كرد ئهلف و بێی كوردی له‌سه‌ر بنه‌مای پیتی لاتین ئاماده‌بكرێت، چونكه ئه‌و ئهلف و بێیه‌ی به‌پیتی ئه‌رمه‌نی ئاماده‌كرابوو، له‌گه‌لێك شوێن به‌كار نه‌هات، ته‌نها له‌ئه‌رمه‌نستان و جۆرجیا كاری پێده‌كرا.
ساڵی 1928 ئه‌و كاره له‌لایه‌ن (ئیساهاك مارۆگولۆڤ و ئه‌ره‌بی شه‌مۆ)وه كرا‌و، له‌ساڵی 1930 ئه‌و ئهلف و بێیه له‌ئه‌رمه‌نستان و جۆرجیا بووبه ره‌سمی و گشت قوتابخانه كوردییه‌كان كاریان به‌و ئهلف و بێیه كرد.
بۆ ئاماده‌كردنی مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی، ساڵی 1931 له‌یه‌ریڤان په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی پشكاڤكازی كرایه‌وه. یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌كه نڤیسكاری گه‌وره‌ی كورد (ئه‌ره‌بی شه‌مۆ) بوو.
25ی ئاداری ساڵی 1930 ده‌ستكرا بهچاپكردنی رۆژنامه‌ی كوردی (رێیا تازه).
ئه‌م دهربازبوونانه له‌ژیانی كورده‌كاندا بووه بناغه‌یه‌ك بۆ په‌یدابوونی ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت.
هه‌رچه‌نده له‌كتێبـی (شهمس)دا چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بیش هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، بهچاپكردنی رۆژنامه‌ی (رێیا تازه) ده‌ستی پێكرد. نڤیسكاره كورده‌كان یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆیان له‌و رۆژنامه‌یه‌دا بڵاوكرده‌وه، له‌ڕێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌وه توانیان خوێنه‌ر بۆخۆیان په‌یدابكه‌ن.
راسته، یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌زمانی كوردی، له‌لایه‌ن ئه‌ره‌بی شه‌مۆوه به‌ناوی (كۆچێكی درۆیین) له‌ساڵی 1931دا چاپ بووه، به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ بناغه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردی به‌وه‌رگێڕان دانراوه.
له‌و ساڵانه‌دا گه‌لێك به‌رهه‌می نڤیسكاره ئه‌رمه‌نییه‌كان وه‌رگێڕدراو چاپكرا كه مژاری سه‌ره‌كییان ژیانی كورده‌كان بوو. له‌ساڵی 1931 هه‌تا 1937 نزیكه‌ی 15 كتێب له‌زمانی ئه‌رمه‌نی و روسییه‌وه وه‌رده‌گێڕدرێته سه‌ر زمانی كوردی و چاپده‌كرێت. وه‌رگێڕه‌كانی ئه‌و كتێبانه (هه‌جی جندی، ئه‌مینی ئه‌ڤداڵ، جاسمی جه‌لیل، رووبێن درامپیان و قاچاغی مراد) بوون.
ئه‌و وه‌رگێڕانه بۆ لێهاتوویی بواری نووسین و پێشخستنی زمانی نووسین بوونه ئه‌زموونێكی باش.
ساڵی 1932 ئه‌مینی ئه‌ڤداڵ به‌ناوی (ئافراندنی ئه‌ولین) ئاڵماناخی نڤیسكاره كورده‌كان چاپده‌كات. به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كه‌م شاعیره كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌جی جندی، ئه‌مینی ئه‌ڤداڵ، ئه‌تاری شهرۆو چه‌ند شاعیرێكی تر له‌وێدا چاپكراون. له‌و ئاڵماناخهدا وه‌رگێڕانی زمانی ئه‌رمه‌نیش هه‌بوو.
ئه‌و شیعرانه زۆربه‌یان په‌سنی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت، سوپای سوور‌و سیستمی سۆسیالیزم بوون. هه‌روه‌ها شیعری دژی داب و نه‌ریته كۆنه‌كانیش هه‌بوو.
زۆرجار به‌وێژه‌ی ساڵی 1930 وتراوه (وێژه‌ی سێویخان). زۆربه‌ی نڤیسكاره سه‌ره‌تاییه‌كان (هه‌جی جندی، ئه‌مینی ئه‌ڤداڵ، جه‌ردۆی گه‌نجۆ، جاسمی جه‌لیل، ئووسڤێ به‌كۆ و.. . ) لهسێویخانه گه‌وره ببوون و له‌وێش فێری خوێندن و نووسین ببوون. هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ئه‌ده‌بیاتی كوردی كلاسیك و به‌رهه‌مه‌كانی نڤیسكارانی ئه‌و سه‌رده‌مه، له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت نه‌بوو.
ئه‌وان لهسێویخان زمانی كوردی‌یان له‌بیركردبوو. دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو گه‌له‌كه‌یان، سه‌رله‌نوێ فێری زمانی كوردی ده‌بنه‌وه‌و باری پێشڤه‌چوونی زمان و كولتووری كوردی له‌ئه‌رمه‌نستان ده‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان.
به‌ڵام له‌و ساڵانه‌دا، له‌ناو كورده‌كانی ئه‌رمه‌نستان خوێنده‌وار كه‌م بوو، ئه‌و خوێندهوارانهشی كه هه‌بوون، زۆربه‌یان له‌ناو سێویخانهكاندا گه‌وره ببوون، كوردییه‌كه‌یان ناته‌واو و لاوازبوو، زمانه‌كه‌یان تێكشكابوو.
هه‌ندێكیان له‌به‌ر ویستی سه‌رده‌مه‌كه بوونه نڤیسكار، ئه‌گه‌ر له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا نڤیسكاری كورد هه‌بوونایه، ئه‌وان ده‌ست نه‌ده‌برد بۆ پێنووس.
سه‌باره‌ت به‌یه‌كه‌م قه‌ڵه‌مبازی نڤیسكاره كورده‌كانی ئه‌رمه‌نستان، ئینسایكلۆپیدیای ئیسلامی ده‌نووسێت:
ئه‌وانه‌ی له‌و باره‌دا پێشه‌نگ بوون، زۆربه‌یان ئێزدی بوون و په‌نابه‌ری توركیا‌و نه‌خوێنده‌وار بوون، له‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه سوودمه‌ند بوون. به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زانیاری‌یان له‌سه‌ر كولتووری ئیسلامی هه‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ده‌سته‌بژێری رووناكبیری كورده‌وه هه‌بووبێت، به‌رهه‌مه‌كانیان زۆرجار ئایدیۆلۆژی بوو، به‌ڵام به‌هونه‌ری گه‌ردوونی.
ئاڵماناخی دووه‌م له‌ساڵی 1934دا چاپ ده‌بێت. ژماره‌ی نڤیسكارهكان له‌م بهرهڤۆكهدا زیادیكردبوو. وێڕای هه‌موو شاعیره‌كان، چیرۆكنووسیشی تێدابوو.
ئاڵماناخی سێهه‌م له‌ساڵی 1936دا چاپ ده‌بێت. هه‌تا ساڵی 1948 ناوبهرێك ده‌درێت و له 1954 و 1957یشدا ئاڵماناخی نڤیسكاره كورده‌كان چاپ ده‌بێت.
به‌تایبه‌ت له‌نیوه‌ی ده‌یه‌ی 1930یه‌وه ژیانی ئه‌ده‌بی ده‌گه‌شێته‌وه، چه‌ند نڤیسكارێكی كورد دێنه گۆڕه‌پانه‌كه‌وه.
ساڵی 1935 ئه‌ره‌بی شه‌مۆ دوو كتێب چاپده‌كات به‌ناوه‌كانی (شڤانێ كورمانجا)و (كوردێ ئه‌له‌گه‌زێ). رۆمانی (شڤانێ كورمانجا) كه باس له‌به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات، وه‌ك یه‌كه‌م رۆمانی كوردی ده‌ناسرێت. ئه‌و رۆمانه به‌وه‌رگێڕانی چه‌ندین زمانی تریش چاپكراوه. ساڵی 1946 نوره‌دین زازا له‌زمانی فه‌ڕه‌نسییه‌وه وه‌ریده‌گێڕێته سه‌ر زمانی كوردی و له‌به‌یروت چاپی ده‌كات. دواڕۆژ كورده‌كانی باكوور چه‌ند جارێك چاپی ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زیری نادری ساڵی 1935 كتێبـی شیران (نووبارع و پییێسا ره‌ڤێ ژنێ) چاپ ده‌كات.
ساڵه‌كانی 1934-1935 ئه‌و كتێبانه چاپ ده‌بن: هه‌جی جندی (ده‌رمانخانه) پییێس، ئه‌حمه‌دی میرزا (زمانێ چییاع پییێس، ئه‌تاری شه‌رۆ (به‌ربانگا پێشن)، بهرڤۆكا شیرا).
لهپییێسهكهی خۆیدا، ئا. میرازی یه‌كه‌مجار باس له‌خه‌باتی رزگاری گه‌لی كورد له‌توركیا ده‌كات.
ساڵی 1932 له‌ناو یه‌كێتی نڤیسكارانی ئه‌رمه‌نستاندا، لقی نڤیسكاره كورده‌كان ده‌كرێته‌وه، له‌ڕۆژی كرانه‌وه‌ی هه‌تا ساڵی 1966 هه‌جی جندی سه‌رۆكی ئه‌و لقه بوو. دوای هه‌جی جندی، كارلێنی چاچانی ده‌بێته سه‌رۆكی لقه‌كه‌و هه‌تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش هه‌ر ئه‌و بوو.
شایه‌نی باسه، له‌و ساڵانه‌دا وێڕای كورده‌كان، رووبێن درامپیان و هۆڤاكیم مارگاریانی ئه‌رمه‌نی و ئیساهاك مارۆگوولۆڤی ئاسوری-یش به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان به‌زمانی كوردی ده‌نووسی.
له‌ساڵی 1929 هه‌تا 1937 زیاتر له 70 كتێب به‌زمانی كوردی چاپ ده‌بن. له‌مه‌ش 20 كتێبـی بۆ قوتابخانه كوردییه‌كان بوو.
ساڵی 1934 له‌یه‌ریڤان كۆنفرانسی كوردناسی كرا. هه‌ندێك كوردناس لهكۆمارهكانی پشكاڤكازی و توركمه‌نستان، كوردناسی مۆسكۆ‌و لهنینگرادیش به‌شداری كۆنفرانسه‌كه ده‌بوون. ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه جگه له‌چه‌ندین پرسیار، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر فۆلكلۆری كوردی، پێشڤه‌چوونی ئه‌ده‌بیاتی كوردی و زمانی ئه‌ده‌بیی ستانداردی تێدا بوو.
له‌و ساڵانه‌شدا بۆ پێشكه‌شكردن و چاپكردنی فۆلكلۆری كوردی، هه‌نگاوێكی مه‌زن نرا. با لێره‌دا ئاماژه بهكتێبـی (فۆلكلۆرا كورمانجا) بكه‌ین كه له‌لایه‌ن هه‌جی جندی و ئه‌مینی ئه‌ڤداڵه‌وه، ساڵی 1936 چاپكراوه. ئه‌و كتێبه پێكهاتووه له 663 رووپه‌ل و گه‌لێك چیرۆك و سترانی كوردیش له‌خۆده‌گرێت.
ساڵی 1930 لهئازهربایجانیش هه‌ندێك ده‌رفه‌ت بۆ پێشڤه‌چوونی زمان و كولتووری كورد هه‌بوو. له‌ساڵی 1930 بۆ 1938 له‌ئازه‌ربایجان نزیكه‌ی 30 كتێبـی كوردی چاپ ده‌بێت، زۆربه‌ی ئه‌و كتێبانه بۆ قوتابخانه‌كان بوون. لهنڤیسكاره كورده‌كانی ئازه‌ربایجان له‌و ساڵانه‌دا، مرۆڤ ده‌توانێ ئاماژه بهمووسهیب ئاخوندۆڤ بكات.
لهتوركمهنستان، له‌ساڵی 1930 هه‌تا 1938 ته‌نها شه‌ش كتێبـی ده‌رسی چاپكراون.
ئه‌و قۆناغه هه‌تا ساڵی 1938ی خایاند. رژێمی ستالین ساڵی 1937-38 قوتابخانه كوردییه‌كانی داخست، چاپكردنی رۆژنامه‌ی (رێیا تازه)و كتێبه كوردییه‌كان به‌گشتی راگیرا. گه‌لێك رووناكبیرو نڤیسكاری كوردی خسته زیندان و دووری خستنه‌وه. له‌وانه‌ش ئه‌ره‌بی شه‌مۆ، هه‌جی جندی، ئه‌حمه‌دی میرازی، شامیر تهیمورۆڤ، چانگیر ئاخا.. .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ساڵانه به‌گشتی دروشمی سیاسی بوون. یان دژی داب و نه‌ریتی كۆن و سیستمی سه‌رمایه‌داری بوون، یانیش په‌سنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و سیستمی سۆسیالیزمیان ده‌دا.
به‌رهه‌می نڤیسكارهكانی قۆناغی یه‌كه‌م هه‌مووی به‌گوێره‌ی داخوازی سیاسه‌تی رۆژ بوون؛ هه‌روه‌ك بڵێی به‌گشتی له‌سه‌ر ئازادی و یه‌كسانی ژنان، زۆرداریی چینی سه‌رده‌ست و نه‌هێشتنی داب و نه‌ریتی كۆنیان ده‌نووسی. (ئه‌مینی ئه‌ڤداڵ، ئه‌تاری شه‌رۆ، ئوسفی به‌كۆ).
كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌رمه‌نی و روسی له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی كوردیی له‌و ساڵانه‌دا زۆر بوو.
هه‌روه‌ك تۆماس بۆس-یش ئاماژه‌ی پێداوه، نڤیسكارهكانی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستیان بردووه بۆ چیرۆكی فۆلكلۆری كوردی، (زۆرجار بۆ كتێبه ده‌رسییه‌كان بووه). ئه‌وان ستران و چیرۆكی فۆلكلۆرییان ئامادهدهكردو ناوه‌ڕۆكه‌كانیان هه‌ندێك ده‌ستكاری ده‌كرد (پرسی چینایه‌تییان تێكه‌ڵ ده‌كرد) سه‌ر له‌نوێ له‌گوتنی خۆیان دهیاننوسییهوه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌وان له‌و كاره‌یاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئه‌و چاكسازییه‌ی ئه‌وان فهرامۆشكرا، به‌ڵام فۆلكلۆر دیسان وه‌كو خۆی پاقژو زه‌لال مایه‌وه.
مژاری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ساڵانه، وه‌ك تۆماس بۆس-یش باسی ده‌كات، ئه‌و ئازایه‌تی و یه‌كسانییه‌ی ژنان، كۆتایی هێنان به‌سته‌مكاری و دژایه‌تیكردنی بیروباوه‌ڕی ئایینی و داب و نه‌ریته كۆنه‌كان بوو.
هه‌موو كتێبێك بهپهسنی لنین، ستالین، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و مژاری له‌مجۆره ده‌ستی پێده‌كرد.
ت. ب. ده‌نووسێت: راسته كه به‌رهه‌می كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌زمانی كوردین، به‌ڵام هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییان تێدا نییه. ئه‌گه‌ر بۆ نڤیسكاره كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، نیشتمان (كوردستان) بووبێت، به‌لای نڤیسكاره كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه، گونده‌كه‌ی خۆیان، ئه‌رمه‌نستان و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت (نیشتمان) بوون.
به‌گوێره‌ی تۆماس بۆس، له‌هیچ شوێنێكی ئه‌م ئه‌ده‌بیاته‌دا تووشی په‌یڤی (كوردستان) یان (وڵاتی كوردان) نابیت.
به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی تۆماس بۆس-دا نین، په‌یڤی (كوردستان) له‌و ساڵانه‌دا له‌به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ره‌بی شه‌مۆدا هه‌بوو. مامی جه‌مۆ ده‌نووسێت: په‌یڤی كوردستان كه ئه‌ره‌بی شه‌مۆ له‌ده‌یه‌ی 1930، له‌به‌رهه‌مه‌كانی خۆیدا به‌كاریده‌هێنا، ئه‌میش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌تاراوگه، به‌كاریهێناوه.
پاشانیش مژارێكی پییێسا ئه‌حمه‌دی میرازی (زه‌مانێ چوویی) بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد بوو له‌توركیا.
گه‌لێك به‌رهه‌می نڤیسكاره كورده‌كان به‌وه‌رگێڕانی ئه‌رمه‌نی و روسی چاپ ده‌بن.
به‌گوێره‌ی تۆماس بۆس، په‌یڤی كوردستان و چاوان نیشتمان، له‌هیچ شوێنێك به‌رچاو ناكه‌وێت.
له‌و ساڵانه‌دا بۆ كۆكردنه‌وه‌و چاپكردنی فۆلكلۆری كوردی هه‌نگاوی گرنگ نرا. با لێره‌دا ئاماژه‌یه‌ك بهكتێبـی (فۆلكلۆرا كورمانجا) بكه‌ین كه له‌لایه‌ن هه‌جی جندی و ئه‌مینی ئه‌ڤداڵ له‌ساڵی 1936دا چاپكراوه. ئه‌و كتێبه پێكهاتووه له 663 رووپه‌ل و گه‌لێك چیرۆك و سترانی كوردی له‌خۆده‌گرێت.
وێڕای هه‌موو كه‌موكورتییه‌كی زمان و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م نڤیسكاره كورده‌كانی قۆناغی سه‌ره‌تا رێككه‌وتن لهبۆشاییهكدا بناغه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردی دابمه‌زرێنن و چه‌ند به‌رهه‌مێكی هێژا چاپ بكه‌ن. له‌ڕووی زمانیشه‌وه هه‌نگاوی به‌نرخ هاوێژرا.
لهئهرمهنستانیش كه له‌چوارچێوه‌ی كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا مابۆوه، له‌ساڵه‌كانی كۆتایی رژێمی ستالین (1937-38) پێشڤه‌چوونی زمان و كولتووری كوردی راوه‌ستا. قوتابخانه كوردییه‌كان، په‌یمانگای په‌روه‌رده‌یی، رۆژنامه‌ی (رێیا تازه)، لقی نڤیسكارانی كورد له‌یه‌كێتی نڤیسكارهكانی ئه‌رمه‌نستان، پڕۆگرامه كوردییه‌كانی رادیۆ، ده‌توانین بڵێین هه‌موو شتێكی كوردی، جگه له‌شانۆی كوردیی ئه‌له‌گه‌زێ، هه‌مووی راگیرا. شانۆی كوردیش له‌ساڵی 1947دا راگیرا. چاپكردنی كتێب به‌زمانی كوردی وه‌ستێنرا. ئهلف و بێی كوردی به‌پیتی لاتین، وه‌ك ئهلف و بێی ئیمپرالیزم به‌ناوكرا. گه‌لێك رووناكبیرو ناوداری كورد به‌تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، ده‌ستبه‌سه‌ر كران و دوورخرانه‌وه؛ ئه‌ره‌بی شه‌مۆ، هه‌جی جندی، جه‌ردۆی گه‌نجۆ، ئه‌حمه‌دی میرازی، جانگیر ئاخا، شامل تهیمورۆڤ.. .
تاوانێكی دیكه‌ی هه‌جی جندی ئه‌وه بوو كه جه‌لاده‌ت به‌درخان نامه‌ی بۆ ناردبوو.
دوای ساڵی 1938 چه‌ند نڤیسكارێكی كورد (ئه‌مینی ئه‌ڤداڵ، جاسمی جه‌لیل) به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان به‌زمانی ئه‌رمه‌نی چاپكرد.
ساڵی 1941 حكومه‌تی ئه‌رمه‌نستان بڕیاریدا ئهلف و بێی كوردی له‌سه‌ر بنه‌مای پیتی كیریلی دابمه‌زرێنن. ئه‌و كاره‌شیان بهههجی جندی ئه‌سپاردو ساڵی 1944 ئه‌و ئهلف و بێیه ئاماده‌بوو.
زوڵم و زۆرداری ساڵانی 1937-38 رێگه‌ی له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی ئه‌ده‌بیاتی كوردی گرت، چه‌ند نڤیسكارو رووناكبیری كوردیان زیندانیكردو ئاواره‌ی تاراوگه‌یان كردن، به‌ڵام دیسانیش له‌گه‌ڵ نڤیسكاره كورده‌كانی ئه‌رمه‌نستان رێككه‌وتن كه دوو ئاڵماناخ چاپبكه‌ن (1948، 1954)و چرای ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌ئه‌رمه‌نستان نهكووژێتهوه. هه‌جی جندیش كتێبێكی كورته‌چیرۆك به‌ناوی (سبا تازه) (1947) و چه‌ند به‌رهه‌مێكی زانیاری به‌زمانی كوردی چاپده‌كات.
دوای ساڵی 1955، به‌تایبه‌ت دوای ده‌یه‌ی 1950و سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی 1960، رووپهلێكی نوێ له‌دیرۆكی ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا كرایه‌وه. ئه‌ده‌بیاتی كوردی خۆی لهكهموكورتییهكانی ساڵانی 1930-1940 رزگاركرد، بووبه خاوه‌ن ناوه‌ڕۆكێكی فره‌چه‌شن، خه‌مل و خێزێكی كوردایه‌تی وه‌رگرت. ئه‌ده‌بیاتی كوردی به‌هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌وپێش چوو.
ساڵی 1955 گه‌لێك دامه‌زراوه‌ی كوردی كرانه‌وه، كه له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌تی ستالین داخرابوون؛ رۆژنامه‌ی (رێیا تازه) سه‌ر له‌نوێ چاپكرایه‌وه، دیسان به‌رنامه‌ی كوردی له‌سه‌ر رادیۆ په‌خشكرایه‌وه، لقی نڤیسكارانی كوردی سه‌ر به‌یه‌كێتی نڤیسكارانی ئه‌رمه‌نستان كه به‌ناو هێشتاش مابوو، گه‌شایه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه به‌زمانی كوردی چاپ ده‌بوون، زیادی كرد.
بۆ ئاماده‌كردنی مامۆستایانی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی، له‌و ساڵه‌دا له‌په‌یمانگای په‌روه‌رده‌یی ئه‌رمه‌نییه‌كان، به‌شی كوردی كرایه‌وه.
ساڵی 1959 له‌به‌شی رۆژهه‌ڵاتناسیی ئه‌كادیمیای زانیاریی كۆماری ئه‌رمه‌نستان، به‌شی كوردناسی كرایه‌وه، ساڵی 1968 بۆ راهێنانی كادری كوردناسی، له‌كۆلێژی رۆژهه‌ڵاتناسیی زانكۆی یه‌ریڤان، به‌شی كوردناسی كرایه‌وه.
وه‌زیری ئه‌شۆ له‌نووسینێكیدا، ئه‌م گۆڕانكارییانه بهڕێنیسانس به‌ناو ده‌كات.
به‌باوه‌ڕی ئێمه، چه‌ند فاكته‌رێكی گرنگ له‌م پێشڤه‌چوونه‌دا ده‌خیل بوون؛
1-پاش مردنی ستالین و ئاشكراكردنی زوڵم و زۆری رژێمه‌كه‌ی، ئازادی ئاخاوتن و بیر‌و باوه‌ڕ زێده بوو؛
2-ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به‌قۆناغی یه‌كه‌می نڤیسكاره كورده‌كان، ده‌توانین بڵێین هه‌ندێكیان به‌پێی ویستی سه‌رده‌مه‌كه بوونه نڤیسكار، له‌ده‌ستپێكی ده‌یه‌ی 1960 پۆلێك نڤیسكار هاتنه ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردی، كه ده‌بوو ببن بهنڤیسكار، وه‌ك بڵێی ئیراده‌ی خوایان له‌گه‌ڵدا بوو.
3-كوردناسه‌كانی لهنینگراد به‌سه‌رۆكایه‌تی قاناتی كوردۆ، به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و نڤیسكاره كوردانه‌یان وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی روسی و چاپیان كرد: (ئه‌حمه‌دی خانی، فه‌قێ ته‌یران، هاریس به‌دلیسی، سلێمان سه‌لیم و دیرۆكنووسی وه‌ك شه‌ره‌ف خانی به‌دلیسی، خه‌سره‌و خان به‌نی ئه‌رده‌ڵان، مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان، مه‌لا مه‌حمود بایه‌زید).
4-له‌نێوان كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته
له‌نێوان كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، پردی په‌یوه‌ندی دروستبوو، ئه‌و په‌رده ئاسنینه هه‌ندێك لادرا. پاشان به‌رهه‌می نڤیسكاره كورده‌كانی ئه‌و ده‌مه‌و، له‌پێش هه‌موویاندا جگه‌رخوێن گه‌یشته ده‌ست كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو.
كۆتایی ده‌یه‌ی 1950و ده‌ستپێكی ده‌یه‌ی 1960 له‌ژیانی كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا، سه‌رده‌می گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی ئابووری، رامیاری و كولتووری بوو، ژماره‌ی خوێندكاره كورده‌كان له‌زانكۆ گه‌لێك زێده بوو.
ئه‌م وشیارییه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزتركرد، مژاری كورد‌و كوردستان له‌ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا جێگه‌ی گرت. ئه‌و مژاره بۆشایی ئه‌ده‌بیاتی كوردی پڕ كرده‌وه، نه‌فه‌سێكی تازه‌ی خسته‌وه به‌ر ئه‌ده‌بیاتی كوردی. ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه شیعری كوردی په‌سنی ژیانی پاشا‌و دهرهبگان بوو، په‌سنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو، ئه‌مجاره به‌رهه‌می غه‌ریبایه‌تی هاتنه گۆڕێ، حه‌سره‌تی زێدی باوباپیران، حه‌سره‌تی كوردستان شوێنی هێژای خۆی له‌ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا دۆزیه‌وه.
ئه‌و گۆڕانكارییانه له‌ناوه‌ڕۆكدا، هونه‌رمه‌ندی و ته‌وه‌ری نووسینی نوێی ده‌ویست. نڤیسكارهكانی ئێمه ویستیان به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌ده‌بیاتی ئه‌رمه‌نی و روسی رزگاریان بێت. قاچاخی مراد، شكۆی حه‌سه‌ن و فێریكی ئوسڤ به‌ره‌و شیعری كلاسیك چوون، له‌ڕێی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شیعری كلاسیك، ویستیان رێگه‌یه‌كی نوێ بۆخۆیان بكه‌نه‌وه. دواتر عه‌گیدی شه‌مسی، رزالی رهشیدو عه‌سكه‌ری بۆییك-یشیان هێنایه سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه. مكایلی ره‌شید فۆرم و شێوازی شیعری ئه‌وروپی هێنایه ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردی. هه‌ندێك شاعیری دوای ئه‌وان كه هاتن، پێویست بوو ریشه‌ی خۆیان له‌فۆلكلۆری كوردیدا ببیننه‌وه‌و له‌سه‌ر بناغه‌ی لاوك و حه‌یران شیعری ئازاد بنووسن.
نڤیسكاره كورده‌كان ویستیان وێژه‌ی كوردی لهپهسن و وته‌ی بۆش رزگاربكه‌ن، ده‌ردو مه‌ینه‌تی مرۆڤه‌كان و هه‌سته‌كانیان زیندوو بكه‌نه‌وه‌و تێكه‌ڵ به‌ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كانیانی بكه‌ن.
ئه‌و گۆڕانكارییانه له‌كۆتایی ده‌یه‌ی 1950، له‌به‌رهه‌مه‌كانی قاچاخی مراد، میكایلی ره‌شید، سه‌یدی ئیبۆو سمۆی شه‌مۆدا دیاربوون، به‌ڵام له‌ده‌ستپێكی ده‌یه‌ی 1960، به‌رهه‌مه‌كانی فێریكی ئوسڤ و شكۆی حه‌سه‌ن له‌ئه‌ده‌بیاتی كورده‌كانی ئه‌رمه‌نستاندا بوونه باڵاده‌ست.
له‌و ساڵانه‌دا مرۆی ئه‌سه‌د، سه‌مه‌ند سیاباندۆڤ و خه‌لیل مورادۆڤ-یش كتێبـی شیعریان چاپكرد.
له‌بواری په‌خشانیشدا هه‌نگاوی هێژا هاوێژرا. ئه‌ره‌بی شه‌مۆ رۆمانه‌كانی (به‌ربانگ) (فراوانكردنی رۆمانی شڤانێ كورمانجا بوو)، (ژیانی به‌خته‌وه‌ران)، (هۆپۆ)و (دم-دم)ی چاپكرد، هه‌جی جندی رۆمانی (هه‌واری)، عه‌لی عه‌بدولڕه‌حمان چیرۆكی (خاتێ خانم)و رۆمانه‌كانی (گوندی مێرخاسان)و (شه‌ڕی چیا)، سه‌یدی ئیبۆ رۆمانی (كوردی رێوی)، عه‌گیدی خودۆ رۆمانی (دێ و دێماری)یان چاپكرد.
پێویسته بووترێ له‌ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا زۆربه‌ی ئێزدییه‌كانی سه‌رحه‌د كوژران، له‌كاتی هه‌ڵاتن و ئاواره‌ییدا له‌برسا مردن، دواتر له‌ئه‌رمه‌نستان و سنووری حكومه‌تی سۆڤیه‌تدا گیرسانه‌وه. ئه‌و رووداوانه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر نووسینه‌كانی نڤیسكارهكانی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م، بوو بهمژاری به‌رهه‌مه‌كانیان. هه‌ر یه‌ك له‌و رۆمانانه (به‌ربانگ)، (هه‌واری)و (كوردی رێوی)، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رووداوانه ئاماده‌كران.
هه‌رچه‌نده له‌بواری رۆمانی كوردیشدا كاری باشكرا، به‌ڵام په‌خشانی گه‌وره له‌سه‌ر بناغه‌ی كورته چیرۆك پێشكه‌وت. له‌و ساڵانه‌دا سه‌یدی ئیبۆ، ئه‌مه‌ریكی سه‌ردار، وه‌زیری ئه‌شۆ، سیما سه‌مه‌ند، خه‌لیل مورادۆڤ، میرۆی ئه‌سه‌د، ئه‌حمه‌دی هه‌پۆ، بابای كه‌له‌ش، عه‌سكه‌ری بۆیك كتێبـی كورته چیرۆكیان چاپكرد كه پڕده‌نگی و پڕڕه‌نگی مژار‌و شێوازی نووسینیان داهێنا.
دوای ساڵی 1955، به‌تایبه‌ت دوای ده‌یه‌ی 1950و ده‌ستپێكی ده‌یه‌ی 1960، له‌دیرۆكی ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا رووپهلێكی نوێ كرایه‌وه. ئه‌ده‌بیاتی كوردی خۆی لهكهموكورتییهكانی ده‌یه‌ی 1930 رزگاركرد، بووبه خاوه‌ن ناوه‌ڕۆكی هه‌مه‌ڕه‌نگ، خه‌مڵ و خێزێكی كوردایه‌تی وه‌رگرت. ئه‌ده‌بیاتی كوردی به‌هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌وپێش چوو.
له‌كۆتایی ده‌یه‌ی 1980دا ده‌توانین بڵێین ئه‌ده‌بیاتی كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا ببووه خاوه‌نی زمانێكی (كه‌م تا زۆر) ستاندارد.
ئاسه‌واری وه‌رگێڕه‌كانی هه‌تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش بایه‌خی خۆی هه‌ر مابوو. دواتر هه‌جی جندی درێژه‌ی به‌و وه‌رگێڕانه‌دا. له‌كۆتایی ده‌یه‌ی 1960دا ئه‌مریكی سه‌ردار، وه‌زیری ئه‌شۆ، عه‌گیدی خودۆ، فێریكی ئوسڤ و چه‌ند نڤیسكارێكی تر بهوهرگێڕانهكانیان ئه‌ده‌بیاتی كوردی‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندكرد.
ره‌خنه‌گه‌ری به‌شێكی سست و لاوازی ئه‌ده‌بیاتی كوردی بوو. زۆرجار له‌جیاتی ره‌خنه، لێكۆڵینه‌وه‌ی دیرۆكی له‌ئه‌ده‌بیاتدا جێگه‌ی ده‌گرت. هه‌جی جندی له‌ساڵانی 1954و 1970 دوو كتێبـی له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی كورده‌كانی ئه‌رمه‌نستان به‌زمانی ئه‌رمه‌نی چاپكرد. ئۆردیخانی جه‌لیل پێشگوتارێكی بۆ دیوانی شیعری جگه‌رخوێن نووسی. ده‌یه‌ی 1980 كنیازی ئیبراهیم لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌زمانی ئازه‌ری چاپكرد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی ئه‌ده‌بیاتی كوردی و ئه‌ده‌بیاتی ئازه‌ری، به‌ڵام ئه‌و به‌رهه‌مانه ره‌خنه‌یان تێدا نه‌بوو. هه‌روه‌ك تۆماس بۆس-یش ده‌نووسێت، كاتێك گله‌یی دێته سه‌ر (ره‌خنه) له‌ئه‌ده‌بیاتی كورده‌كانی ئه‌رمه‌نستاندا، ده‌بێ به‌ر له‌هه‌موو شت باس لهئهمریكی سه‌ردار بكرێت كه له‌ئه‌رمه‌نستان، له‌و قۆناغه‌دا كارێكی هێژای كردووه. زۆربه‌ی وتاره ره‌خنه‌ئامێزه‌كانی له‌ڕۆژنامه‌ی (رێیا تازه)دا بڵاوده‌بوونه‌وه، هه‌روه‌ها وتاره‌كانی له گۆڤار‌و رۆژنامه ئهرمهنییهكانیشدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
له‌و ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ركه‌زی ره‌ش-یش له (رێیا تازه)دا چه‌ند وتارێكی ره‌خنه‌یی بڵاوكرده‌وه.
دوای سه‌رله‌نوێ كرانه‌وه‌ی به‌رنامه كوردییه‌كانی رادیۆ یه‌ریڤان، چه‌ند به‌رنامه‌ی تری رادیۆیی نووسران و بڵاوكرانه‌وه.
ساڵی 1970 له‌شاری تبیلیسی و له‌گوندی ئه‌له‌گه‌زێ (ئه‌رمه‌نستان) شانۆی كوردی كرایه‌وه، چه‌ند سیناریۆیه‌ك بۆ ئه‌و شانۆیانه ئاماده‌كران. پاشان هه‌ندێك له‌و سیناریۆیانه كران به‌كتێب و چاپكران؛ ئیسماعیلی دووكۆ (زه‌واجی بێ دڵ)، عه‌سكه‌ری بۆیك (سنجۆ كچه‌كه‌ی به‌شوو ده‌دات)و (مهم و زین)، تۆسنی ره‌شید (سیامه‌ند و خه‌جێ).
ساڵانی 1970-80 لهجۆرجیاش ژیانی كولتووری كورده‌كان گه‌شایه‌وه. عه‌زیزی ئیسكۆ، جه‌ردۆی گه‌نجۆ، باخچۆی ئیسكۆ، تهاری برۆو چه‌ند كه‌سی تر، لقی نڤیسكارانی كوردی یه‌كێتی نڤیسكارانی جۆرجیایان دامه‌زراند، به‌ڵام دیسانیش به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان هه‌ر له‌یه‌ریڤان چاپده‌كرد. چه‌ند به‌رهه‌مێكیان به‌وه‌رگێڕانی جۆرجی و روسی-ش چاپكرا.
پاش ساڵی 1938 له‌ئازه‌ربایجان و توركمه‌نستان، هیچ به‌رهه‌مێك به‌كوردی چاپ نه‌بوو، لهسهرژمێریدا كورده‌كانیان وه‌ك ئازه‌ری و توركمان تۆماركرد، ته‌نانه‌ت په‌یڤی كوردیش قه‌ده‌غه‌كرا.
سه‌رله‌نوێ گه‌شانه‌وه‌ی ژیانی كولتووری كورده‌كان له‌ساڵی 1955، بازدانێكی نوێ بوو بۆ ئه‌ده‌بیاتی كوردی. ئه‌و ئه‌ده‌بیاته، به هاتنی ناوی نوێ توانی خۆی له‌دروشمه سیاسییه‌كان، په‌سنی پڕوپووچ و كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بیاتی دراوسێكان رزگاربكات. له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریی ناوهڕۆك، شێوازی نووسینی نوێ ده‌ركه‌وت. له‌نێوان نڤیسكارانی كوردی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا، په‌یوه‌ندی دروستبوو. ئه‌ده‌بیاتی كوردیی كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌ره‌و ئه‌ده‌بیاتێكی كوردیی گشتی چوو.
بۆ نرخاندنی ئه‌ده‌بیاتی كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، تێبینییهكانی كوردناس (مارتن ڤان برونه‌سه‌ن) زۆر باڵكێشن. ئه‌و كوردناسه، سه‌باره‌ت به‌و پشكووتنهی ئه‌ده‌بیاتی كورده‌كانی باكوور له‌ساڵی 1980دا، ده‌نووسێت: (سه‌رله‌نوێ پشكووتنهوهی نووسین و چاپه‌مه‌نی كوردی له‌كۆتایی ده‌یه‌ی 1980دا، فاكته‌رێكی تریشی هه‌بوو، ئه‌ویش كاریگه‌ریی په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كانیان بوو له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سۆڤیه‌ت. هه‌ره دواییش، به‌تایبه‌ت له‌ئه‌رمه‌نستان توانیان بناغه‌ی چاپكردنی ئه‌ده‌بیاتێكی جێگیر دابمه‌زرێنن. له‌دوای ستالینیزمه‌وه، كورده‌كانی ئه‌رمه‌نستان (كه له‌وێ كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوون، ژماره‌یان نزیكه‌ی (50,000) بوو) مافی كولتووری گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا).
له‌درێژه‌دا ده‌نووسێت: (ئه‌ده‌بیاتی كوردی و ژیانی كولتووری كورده‌كان، به‌گشتی گه‌شایه‌وه كه له‌نێوان سێ قۆناغی (دیاسپۆرا) به‌ربڵاویدا بوو؛ توركیای رۆژئاوا، یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و ئه‌وروپای رۆژئاوا).
ده‌ره‌نجام:
ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، به‌ڕێگه‌یه‌كی دژوار‌دا ده‌ربازبووه.
تێبینی:
له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته ژماره‌یان یه‌كجار زۆر بوو، هه‌روه‌ها به‌چه‌ندین زمانی جیا هاتبوون، به‌پێویستمان نه‌زانی ئاماژه به‌و سه‌رچاوانه بكه‌ین و ته‌نها ده‌قی بابه‌ته‌كه وه‌كو خۆی وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زاراوه‌ی سۆرانی.
سه‌ردار جه‌عفه‌ر
12ی ئهیلوول 2010 – هه‌ینی – 21:45