خەڵاتی توێژینەوەی زمان و فۆلکلۆری کوردی ئەمساڵ بەخشرایە بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و کاروباری کۆمەڵایەتی لە شارەوانی گەورەی دیاربەکر، زەینەب یاش.
کۆمەڵەی توێژینەوەی فۆلکلۆر و زمانی ماردین، ئەمساڵ دووەم "خەڵاتی توێژینەوەی زمان و فۆلکلۆری کوردی" ئامادەکرد. ڕێوڕەسمی خەڵاتکردنەکە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی ئایاری ٢٠٢٦ لە بینای پلاتفۆرمی لقیKESK بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا بەشێکی زۆر لە نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و لایەنە سیاسییەکان و میوانان ئامادەبوون. هەروەها لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا گفتوگۆیەک بە سەرپەرشتی نووسەر تەکین چیفچی بەڕێوەچوو.
زەینەب یاش لە وتارەکەیدا لە میانی گفتوگۆکەدا جەختی لەوە کردەوە کە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی کوردی زۆر گرنگە و زمانی کوردی تەنیا ئامرازێکی پەیوەندی نییە بەڵکو هەڵگری مێژوو و کولتوورێکی زۆر دەوڵەمەندە و ئەمانەی خوارەوەش وتی: "ئەو هەوڵانەی بۆ دەربڕینی زمانەکە لە کایەی گشتیدا دراون پاڵپشتی چالاکییە کولتوورییەکان و گواستنەوەی فۆلکلۆر بۆ نەوە نوێیەکان دەکەن، هەم یادەوەری کۆمەڵایەتی بەهێزتر دەکەن و هەم خزمەت بە پاراستنی زمانی دایکیمان دەکەن".
لە گفتوگۆکەدا تیشک خرایە سەر سەرچاوەی زمانی کوردی و پەرەسەندنی کولتووری زارەکی و گرنگی فۆلکلۆر لە پرۆسەی مێژووییدا. بەرنامەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا خەڵاتی زەینەب یاش بە هۆی کار و بەشدارییەکانی لە بواری زمان و فۆلکلۆری کوردیدا پێبەخشرا.
ماردین - ئاژانسا مێزۆپۆتامیا