شێنێ عەزیز ئاكۆ، دوای لەسەرنانی تاجی شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2012، لە یەكەمین هەڤپەیڤینی رۆژنامەڤانیدا، بە (رووداو)ی راگەیاند "دەچمەوە نەرویج و شتەكانی خۆم دەپێچمەوە و دێمەوە لە كوردستان نیشتەجێدەبم. لەوانەیە دوای هەفتەیەك بگەڕێمەوە كوردستان".
شێنێ كە كاری نمایشكاری جلوبەرگ دەكات لە نەرویج، دەڵێ رۆژانە خواردنی كوردی دەخوات و وەرزشی مەلەوانی و پایسكلسواری و دانس دەكات. ئەو دەڵێ زۆر بەپەلەیە بۆ كاركردن لەپێناو یەكسانی ژن و پیاو و یارمەتیدانی نەخۆشانی تالاسیما.
رووداو- هەولێر