تابلۆی فریاد یان به‌ناوه‌كه‌ی دیكه‌ی قیژه كه به‌رهه‌می شێوه‌كاری ناوداری نه‌رویژییه به به‌های 120 ملیۆن دۆلار له مه‌زادخانه‌ی ساتبی له نیۆیۆرك فرۆشرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "بی بی سی"، ئه‌م تابلۆیه یه‌كێكه له چوار تابلۆكه‌ی كۆمه‌ڵه تابلۆكانی فریاده كه ساڵی 1895 به‌ده‌ستی ئێدوارد مۆنك (1863 _ 1944) شێوه‌كاری ئیكسپێرسیۆنیستی نه‌رویژیی كێشراون.
ئه‌م تابلۆیه ته‌نیا دانه‌ی نێو كۆمه‌ڵه چوارێنه‌كه‌یه كه لای كۆڵكشندارێكه.
یه‌كێك له دروشمه‌كانی مۆنك كه په‌یوه‌ندیی به چیرۆكی كێشرانی فریاد هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌م تابلۆیه نه‌خشێنراوه.
فرۆشیاری تابلۆی فریاد بازرگانێكی نه‌رویژیی بوو كه باوكی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ ئێدوارد مۆنك هه‌بوو.
پاره‌ی فرۆشی ئه‌م تابلۆیه‌ی مۆنك بڕیاره بۆ دروستكردنی مۆزخانه و سه‌نته‌رێكی هونه‌ریی تازه له نه‌رویژ ته‌رخانبكرێت.
نرخی سه‌ره‌تایی ئه‌م تابلۆیه 50 ملیۆن دۆلار راگه‌یه‌ندرا و دوای ركابه‌رایه‌تیی حه‌وت كه‌سی ئاره‌زومه‌ندی كڕین، تابلۆكه فرۆشرا به كڕیارێكی نه‌ناسراو كه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌شداریی مه‌زاده‌كه‌ی كردبوو.
فریاد ناودارترین به‌رهه‌می ئێدوارد مۆنكه و به یه‌كێك له شاكاره‌كانی هونه‌ری مۆدێرن و یه‌كێك له نمونه‌كانی قوتابخانه‌ی ئیكسپێرسیۆنیسم هه‌ژمارده‌كرێت.
مۆنك كۆتایی ساڵانی 1890 و به‌درێژایی 10 ساڵی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م موتیڤی فریادی له‌سه‌ر چوار تابلۆی ره‌نگی وێڕای چه‌ندین نه‌خشی دیكه به قه‌ڵه‌م و ره‌ژو كێشایه‌وه.
سێ كۆپییه‌كه‌ی دیكه‌ی فریاد له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویژ دانراون كه دوویان له مۆزه‌خانه‌ی مۆنك و سێیه‌مینیش له ناشناڵ گه‌له‌ریی ئه‌م شاره‌یه.
دوو دانه له‌م تابلۆیانه ساڵانی 1994 و 2004 رفێنران، به‌ڵام دواتر دۆزرانه‌وه.
(PNA)
م.م