ئه‌و فیلمه كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی سینه‌ماكاری كورد (ئه‌كره‌م حه‌یدۆ)یه‌و باسى چیرۆكی (عه‌لی زمناكۆ) ئه‌و منداڵه هه‌ڵه‌بجه‌ییه ده‌كات كه له كاره‌ستانی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا له ساڵی (1988) په‌راگه‌نده‌ی ئێران ده‌بێت‌و له‌لایه‌ن خێزانێكی ئێرانییه‌وه به‌خێو ده‌كرێت‌و دوای (21) ساڵ له‌و كاره‌ساته ده‌گه‌ڕێته‌وه شاره‌كه‌ی‌و به خانه‌واده راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی شاد ده‌بێته‌وه.
ئه‌و فیلمه دواى نمایش كردنی له كه‌ندا‌و به باشترین فیلمی به‌شداربووی فیستیڤاڵه‌كه ده‌ستنیشان كرا له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانى فیلمه‌وه، كه تاوه‌كو ئێستا فیلمی (هه‌ڵه‌بجه.. منداڵه ونبووه‌كان) له چه‌ندین فیستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی به‌شداری كردووه‌و خه‌ڵاتی (فیستیڤاڵی سینه‌مایی ساوپاولۆ له به‌رازیل، فیستیڤاڵی ئۆرن له ئه‌ڵمانیا، فیستیڤاڵى دیاربه‌كر له توركیا، فیستیڤاڵی سینه‌مای راسته‌قینه له تاران، فیستیڤاڵی هونه‌ری حه‌وته‌م بۆ فیلمی كوردی له له‌نده‌ن)ى پێ به‌خشراوه.
ئه‌كره‌م حه‌یدۆ ده‌هێنه‌رى فیلمه‌كه، وێنه‌گر‌و ده‌رهێنه‌رێكی سینمایی كورده‌و خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستانه‌و له‌ساڵی (1995)ه‌وه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی
رووداو- هه‌ولێر.