Share |

كریستاڵ خۆی دەریدەهێنێت

گۆرانیبێژ كریستاڵ

 

 

شانۆكار و گۆرانیبێژ كریستاڵ كە ئێستا خەریكی كلیپكردنی یەكێك لە گۆرانییەكانی ئەلبوومە تازەكەیەتی بەنێوی (شارێكی چۆڵ)، خۆی وەك دەرهێنەر كار بۆ كلیپەكەی دەكات.

كریستاڵ لەوبارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "ئێستا خەریكی كۆتایی كارەكانییەتی لە كلیپكردنی یەكێك لە گۆرانییەكانی ئەلبوومەكەی بەنێوی (شارێكی چۆڵ)، شیعری ئەو گۆرانییە لەلایەن حەمە سەعید حەسەنەوە نووسراوە و ئاوازی هەڵكەوت زاهیرە".

لەبارەی كلیپكردنی گۆرانییەكەش گوتی "كلیپی ئەم گۆرانییە ئەمجارە بە ماندووبوونێكی زۆرەوە بەرهەمهاتووە، خۆم كاری سیناریۆ و دەرهێنانم بۆ كردووە"، وەلید خۆشناویش وێنەی گرتووە.

 

رێكەوت سەلام-رووداو - هەولێر