فیلمی (به‌هه‌شته‌كانی عه‌ده‌ن) كه‌له ده‌رهێنه‌ری كورد مانۆ خه‌لیل-ـه به‌باشترین فیلمی ئه‌وروپا له‌به‌شی فیلمه دۆكیۆمێنتییه‌كان خه‌ڵاتی (سیڤیس)ی میدیای ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا كه خه‌ڵاتێكی راگه‌یاندنی ئه‌وروپایه، فیلمه‌كه‌ش له‌نێوان 631 فیلم و له 25 وڵاتی جیای ئه‌وروپا ده‌ستنیشانكراوه.
شه‌وی 9/10-5 له‌بینای په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له گه‌وره كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و هونه‌رییه‌كانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا، مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه به‌ڕێوه‌چوو، لای خۆشیه‌وه پاش پیرۆزبایی لێكردنیان ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتووه‌كانی خه‌ڵاتكردو مه‌راسیمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی ئه‌وروپاوه په‌خشكرا.
خه‌ڵاتی سیڤیسی میدیای ئه‌وروپا پێشكه‌شی باشترین كاری ته‌له‌فزیۆنی و سینه‌مایی ده‌كرێت كه چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌كانی كۆچ و پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌ش له‌نێوان رۆشنبیران و ئایینه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كات، هه‌روه‌ها نرخی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش به نه‌خت 40 هه‌زار یۆرۆیه.
فیلمه‌كه‌ی مانۆ خه‌لیل (به‌هه‌شته‌كانی عه‌ده‌ن) دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ی گیراوه‌و باس له ژیانی پێنج خێزان ده‌كات كه نیشتمانه‌كانیان جێهێشتووه‌و له سویسرا ده‌ژین، له‌لایه‌كه‌وه شه‌پۆله‌كانی ئه‌وین لێیانده‌دات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه خه‌ونه ونبووه‌كانیان.
ئه‌م فیلمه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی تری به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی لوئلوئه‌ی سینه‌مای سویسرا له‌ساڵی 2011 دا، هه‌روه‌ها به‌شداریشبووه له ژماره‌یه‌ك فێستیڤاڵی تر له‌گرنگترینیان فێستیڤاڵی به‌رلینی سینه‌مایی-یه.
PUKmedia
هه‌واڵی خه‌ڵاتكردنی فیلمی به‌هه‌شته‌كانی عه‌ده‌ن له راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌وروپا...
http://www.tagesschau.sf.tv/Nachrichten/Archiv/2012/05/10/Kultur/Civis-Medienpreis-Erfolg-fuer-SRF-und-Berner-Regisseur-Mano-Khalil
http://www.wdr.de/unternehmen/presselounge/pressemitteilungen/2012/05/20120509_civis_preise.phtml