سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیمو‌كراتى له كاتى كردنه‌وه‌ى پێشه‌نگایه‌كى وێنه‌یى له هۆڵى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى کلتورى شاره‌وانى گه‌وره‌ى شارى ئامه‌د رایگه‌یاند له چه‌ندین شوێن ئاهه‌نگى نه‌ورۆز ساز ده‌كه‌ن.
ده‌میرتاش زۆر به توندى به‌رپه‌رچى ئه‌و لێدوانه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاى دایه‌وه كه گوتبووى "ته‌نانه‌ت 200 کوردیش ناتوانن گردببنه‌وه و چالاکی ئه‌نجام بده‌ن"، ده‌میرتاش گوتى "ئه‌مساڵ له 130 ناوه‌ند نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ین".
هاوسه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیمو‌كراتى له درێژه‌ى قسه‌كانیدا گوتى "ئه‌گه‌ر هه‌نگاو بۆ ئاشتى نه‌نرێت و ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌رده‌وام بن ئه‌وا چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌م به‌هاره‌دا کوشت‌وبڕ و شه‌ڕ و پێکادان زیاتر ببێت." گوتیشی:"ئه‌مساڵ پیرۆزباییه‌کانی نه‌ورۆز له هه‌موو ساڵێک جیاوازتر ده‌بێت، ده‌وڵه‌ت ناچاره له‌گه‌ڵPKK بکه‌وێته دیالۆگ، خوێندنى سروودی کوردی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵا له‌ئامه‌د شتێکى ئاساییه و ئه‌وانه نرخى گه‌لن".
هاوسه‌رۆکىBDP سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌رنجى بۆ چالاکییه‌کانى مانگرتنی بێ واده راکێشا و گوتی "زیندانه سیاسییه‌کان به ئامانجی کۆتایهێنان به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ى 30 ساڵه به‌رده‌وامن و کۆتایی هێنان به خوێنڕشتن و سیاسه‌تی نکۆڵی و قڕکردن و هه‌روه‌ها داخوازییه‌کانى گه‌لى کورد جێبه‌جێ بکرێن ده‌ستیان به‌مانگرتن کردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حکومه‌ت چه‌نده خۆى وه‌ک لایه‌نگرى ئاشتى نیشان بدات به‌ڵام ده‌بینین هیچ هه‌نگاوێکى پێویستى بۆ ئاشتى نه‌ناوه."
رووداو - ANF