Share |

لە هەولێر تازەترین ڕۆمانی جان دۆست بڵاو دەبێتەوە

  ناوەندی ڕۆشنبیریی ماڵی وەفایی، لە بانگهێشتنامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت كە   روزىدووشەممە 19/9/2022 کاتژمێر 5:00ی ئێوارە لە ئێوارەکۆڕێکدا لە هۆتێلی شیراتۆن لە هەولێر، ڕۆمانی (ئەوان چاوەڕێی کازیوەن) نمایش دەكەن و بڵاوی دەكەنەوە.

 

(ئەوان چاوەڕێی کازیوەن) تازەترین كتێبی ڕۆماننووسی ناوداری كورد، جان دۆستە و خۆیشی لە كۆڕەكەی ئەم ئێوارەیەدا ئامادە دەبێت و قسە لەسەر ئەو بەرهەمەی دەكات، وێڕای کوردۆ شابانی نووسەر كە وەرگێڕی ڕۆمانی (ئەوان چاوەڕێی کازیوەن)ە لە زمانی عەرەبییەوە بۆ كوردی.