نوێترین فیلمی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له به‌شی سه‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی 71ـیه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا له ئیتاڵیا نمایشكرا.
فیلمی "هه‌ندێك جار سه‌یری سه‌ره‌وه بكه" نوێترین به‌رهه‌می قوبادی، له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه فیلمی "چه‌ند وته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوداكان" Words With Gods له به‌رهه‌مهێنانی ئالێكس گارسیا و گیلێرمۆ ئاریێگا و به ئاوازدانه‌ری موزیكزانی به‌ریتانی پیته‌ر گابریێل، به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره كورده، رۆژی 30 ئاب/ ئۆگۆست 2014 له به‌شی سه‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی ڤینیسیا نمایشكرا و له لایه‌ن ره‌خنه‌گرانی سینه‌ما، رۆژنامه‌نووسان و بینه‌رانی ئاماده‌بوو له فیستیڤاڵ، پێشوازی لێكرا و وه‌ك باشترین فیلمی ئه‌م كۆمه‌ڵه فیلمه هه‌ڵبژێردرا و له گۆڤاره گرینگه سینه‌ماییه‌كاندا، له‌وانه: هۆلیوود ریپۆرته‌ر و پۆزێتیڤ ره‌خنه‌ی پۆزێتیڤی له‌سه‌ر نووسرا.
له زۆربه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیی ئیسپانیاش كه فیلمێك به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌م وڵاته له فیستیڤاڵی ڤینیسیا ئاماده‌بوو، هه‌واڵ، راپۆڕت و ره‌خنه‌گه‌لی جۆراوجۆر له سه‌ر دوایین به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادی بڵاوكرایه‌وه و ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كورده له رۆژانی ئاماده‌بوونی له‌م فیستیڤاڵه‌دا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی سه‌رتاسه‌ری ئیتاڵیا چاوپێكه‌وتنێكی تێروته‌سه‌لی ئه‌نجامدا.
به‌همه‌ن قوبادی وه‌ك یه‌كێك له‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵه فیلمی "وتووێژ له‌گه‌ڵ خوداكان" له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا، له‌وانه: بی بی سی، سی ئێن ئێن و هۆلیوود ریپۆرته‌ر ئه‌نجامیدا سه‌باره‌ت به ئێپیزۆدی خۆی به ناوی "هه‌ندێك جار سه‌یری سه‌ره‌وه بكه" گوتی: هه‌میشه له سه‌رده‌می منداڵیمدا نه‌مده‌زانی كه ده‌بێت رێوشوێنی مه‌زهه‌بی دایك و باوكم رچاوبگرم یا رێوشوێنی ئه‌و مه‌زهه‌به‌ی كه له قوتابخانه فێرم ده‌كه‌ن. ئه‌م بابه‌ته ئه‌منی تووشی دووڕێیی ده‌كرد و له ده‌رئه‌نجامدا بۆم روونبۆوه كه له نیشتمانه‌كه‌مدا ئازادیی ئایین و مه‌زهه‌به‌كان بوونی نییه.
هه‌روه‌ها له كۆنگره رۆژنامه‌وانیی ئه‌م كۆمه‌ڵه فیلمه‌دا كه له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ڤینیسیا به‌ڕێوه‌چوو، عه‌باس غه‌زالی له كۆڕی ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنیی نوێترین به‌رهه‌مه‌كه‌ی هاوڕێیه‌تی كرد.
گۆڤاری گرینگیی سینه‌مایی هۆلیوود ریپۆرتێر له وتارێكدا سه‌باره‌ت به فیلمی "هه‌ندێك جار چاو له سه‌رێ بكه" نووسیوییه‌تی: تێكه‌ڵاوێك له كۆمیكی نه‌رم و دمه‌قاڵه‌ی بنه‌ماڵه‌یی ره‌وتی چیرۆكی فیلمی "هه‌ندێك جار سه‌یری سه‌ره‌وه بكه" دوایین به‌رهه‌می فیلمسازی كورد به‌همه‌ن قوبادی پێكهێناوه. چیرۆكی ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به گیرۆده‌یی دوو برای موسوڵمانه له كوردستانی توركیا. ئه‌وان به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه دووجومكن كه له‌سه‌ریانه‌وه پێكه‌وه نووساون، جیاوازی زۆریان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا هه‌یه، یه‌كێك له‌وان زۆر به‌ڕێز و ئیماندار و ئه‌ویدیكه‌ش زۆر خۆشگوزه‌ران و بێدینه. پرسیاره‌كانیان له پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه زۆر پێكه‌نینییه، به‌ڵام پیكه‌نینتر له‌وانه جووڵه دیمه‌نییه‌كانه كه له نێوان دیالۆگه‌كانیان بینه‌ر وه‌پێكه‌نین ده‌خات.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌گری ماڵپه‌ڕی بی.بی.سی سه‌باره‌ت به‌م فیلمه نووسیوییه‌تی: به‌همه‌ن قوبادی له دووه‌مین فیلم دوای كۆچكردن له ئێران، ئه‌مجاره به فیلمێكی بێوێنه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بینه‌رانی فیستیڤاڵی ڤینیسیای یه‌كده‌نگ كرد كه فیلمه‌كه‌ی ئه‌و باشترین ـ یا له باشترینه‌كانی ـ "چه‌ند وته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوداكان"ـه، فیلمێكی نۆ به‌شی كه له لایه‌ن فیلمسازانی ناودار له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان سازكراوه، له‌وانه: ئه‌میر كۆستاریسكا و میرا نایێر.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م بابه‌ته ره‌خنه‌ییه‌دا هاتووه: خاڵی به‌هێزی ئه‌م فیلمه ده‌بێت له مه‌ودابوونی فیلمساز له بابه‌ته‌كه‌ی پێوشوێن بگرین. قوبادی هه‌ڵوێست ناگرێت و به‌ڕاشكاویی مه‌به‌ستیی سووككردن یا بردنه‌سه‌رێی یه‌كێك له‌و دوو لایه‌نه‌ی نییه. ئه‌و ده‌رفه‌ته‌كه ئاماده ده‌كات تا به‌و دیمه‌نانه‌ی كه حیسابی بۆ كردووه، بینه‌ر سه‌رقاڵی كۆسپێك بكات كه ته‌نیا كۆسپی ئه‌م دوو برا به‌یه‌كتریی نووساوه نییه و به ئاسانیی ده‌توانرێت به سه‌ر ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئیسلامی‌دا گشتگیر بكرێت.
كۆمه‌ڵه فیلمی نۆ ئێپیزۆدی "وتووێژ له‌گه‌ڵ خوداكان" به ئاماده‌بوونی فیلمسازانی ناودار له‌وانه: ئه‌میر كۆستاریسكا، هایدۆ ناكاتا، گیلێرمۆ ئاریێگا، خاتوو میرا نایێر، وارویك تۆرنتۆن، ئامووس گیتای، هیكتۆر بابێنجۆ، ئالێكس دێ لا ئێگلێسیا و به‌همه‌ن قوبادی، له 71ـیه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا له ئیتاڵیا نمایشكرا.
71ـیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا به به‌شداری به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه: به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی، به‌شی "ئاسۆكان"، به‌شی "هه‌فته‌ی رخنه‌گران"، به‌شی سه‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی و چه‌ندین به‌شی دیكه به سه‌رۆكایه‌تی ئالبێرتۆ باربێرا و به ئاماده‌بوونی ئه‌ستێره ناوداره‌كانی سینه‌مای جیهان، رۆژی 27 ئاب/ ئۆگۆست 2014 له شاری ڤینیسیا له وڵاتی ئیتاڵیا ده‌ستی پێكردووه و تا رۆژی 6 ئه‌یلوول / سه‌پته‌مبه‌ری درێژه‌ی ده‌بێت.
(PNA)ـ پ. ف