به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، ده‌زگای مه‌دا نۆیه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێبی كرده‌وه.
پێشانگاكه به چاودێری و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2 نیسان/ ئه‌پرێل 2014، له پاركی سامی عهبدولرِهحمان كرایه‌وه و بڕیار وایه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت.
له‌م پێشانگایه‌دا زیاتر له 250 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی و به پاڵپشتی 12 ده‌زگای رۆشنبیری له 40 وڵات، به‌رهه‌مه‌كانیان خسته روو.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی پێشانگاكه‌دا رۆژانه چالاكی رۆشنبیری و هونه‌ری پێشكه‌ش ده‌كرێن.