Share |

هونەرمەند عەممار كوفی خەریكی ئەلبوومە

هونەرمەند عەمار كوفی ئاشكرای كرد كە سەرقاڵی تۆماركردنی ئەلبوومێكی گۆرانییە و یەكێك لە گۆرانییەكانی محەممەد عارف جزیری لە نێو ئەلبوومەكەدا دەبێت، لەگەڵ گۆرانییەك بە شێوەزاری سۆرانی.

 

عەمار كوفی كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ، بە (رووداو)ی گوت "ئێستا خەریكی كۆكردنەوەی چەند بەرهەمێكی گۆرانیم و دواتر بەشێوەی ئەلبووم بڵاویان دەكەمەوە".

 

عەمار ناو و كاتی بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكەی ئاشكرا نەكرد، چونكە گوتی هێشتا كاری زۆری دەوێت، بەڵام گوتی ئەلبوومەكە گۆرانییەكی محەممەد عارف جزیری تێدا دەبێت كە بەشێوازێكی نوێ‌ دووبارەی كردووەتەوە، لەگەڵ گۆرانییەك بەشێوەزاری سۆرانی. عەمار سوپاسی پێشمەرگە دەكات و دەڵێ ئەم ئەلبوومەم پێشكەش بە رۆحی هەموو شەهیدانی كوردستان دەكەم.

 

رووداو- هەولێر