فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له 11ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی برۆكسل نمایشكرا.
به‌شداریكردنی ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی برۆكسل، دوای به‌ده‌ستهێنانی شه‌ش خه‌ڵاتی گرنگی سینه‌ماییه، له‌وانه خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتنی به‌شی سه‌ره‌كی 60ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سان سێباستییان له وڵاتی ئیسڵانیا.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی برۆكسل به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلمی سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له رۆژانی 19 تا 26 حوزه‌یران/ یۆنیۆ 2013 له شاری برۆكسلی ڵایتهختی وڵاتی به‌لژیكا به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" كه له لایه‌ن كۆمڵانیای "مژ فیلم" له ئاستی دنیادا بڵاوده‌كرێته‌وه، تا ئێستا له كۆمه‌ڵێك فێستیڤاڵی گرینگ له ئاستی جیهاندا نمایشكراوه، له‌وانه: له به‌شی تایبه‌تی 37ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرێنتۆ" له وڵاتی كه‌نه‌دا، له به‌شی سه‌ره‌كی 60 ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سان سێباستییانی ئیسڵانیا، له 41مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی رۆتێردام له وڵاتی هۆڵه‌ندا، له 53 ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تسالۆنیكی" یۆنان، له به‌شی "سینه‌مای سه‌ركه‌وتوو" له 36مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی گۆتێنبێرگ له وڵاتی سوید، له 37مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی هۆنگ كۆنگ و حهوتهمین خولی خه‌ڵاته‌كانی ساڵانه‌ی سینه‌مای ئاسیا، له 10 ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دۆبلن له وڵاتی ئیرله‌ندا، له رێوه‌ره‌سمی كۆتایی 13مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "فیلمه‌كس"ی ژاڵۆن، له به‌شی ڵێشبڕكێی 49مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "شیكاگۆ" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، له به‌شی تایبه‌تی 41مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "سینه‌مای نوێ" له وڵاتی كه‌نه‌دا، له شه‌شه‌مین خولی ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ئیسكرین "ئاسیا ڵهسیفیك" (APSA) ناسراو به "ئوسكاری ئاسیایی" له وڵاتی ئوسترالیا، له 20 ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی ڵسڵۆڕانهی وێنه‌گرانی سینه‌ما به ناونیشانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "ڵلووس كامێرائیمهیج" له وڵاتی ڵۆڵهندا، له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ڵێشبڕكێی 12مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی مه‌غریب له وڵاتی مه‌غریب، له به‌شی گاڵای 17 ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڵووسان له كۆریای باشوور، له فێستیڤاڵی فیلمه ئێرانییهكانی بۆستۆن له شاره‌كانی بۆستۆن، هیۆستۆن و واشنتۆن دی سی له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین فێستیڤاڵی دیكه.
تاران 5 تهمموز/ یۆلیۆ(PNA)