له 19-7-2014 له به‌لجیكا یادی دوو ساڵه‌ی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێته‌وه، چه‌ندیین هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، هونه‌رمه‌ندان چۆپی و خه‌لیل خه‌مگین و حه‌سه‌ن شه‌ریف و ژاڵه له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌شدار ده‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند چۆپی وتی: به‌شانازییه‌وه به‌شداری ده‌كه‌م له‌و یاده پیرۆزه‌و ساڵی رابردووش له هه‌مان رۆژدا به‌شداریم كرد، من به دڵ و به گیان له گه‌ڵ خه‌بات و به‌رخودانی گه‌لی كوردم، من هیچ جیاوازییه‌ك نابینم له نێوان قامیشلۆ و كه‌ركوك و مه‌هاباد و ئامه‌ددا، سنوره‌كانی نێوانمان به ده‌ستكرد ده‌زانم له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌و سنورانه كاڵبونه‌ته‌وه‌و دڵنیام له‌وه‌ی رۆژێك دێت به یه‌كجاره‌كی ئه‌و سنوره ده‌ستكردانه له سه‌ر نه‌خشه‌ی پاكی كوردستان ده‌سڕینه‌وه.
راشیگه‌یاند: ده‌بێت زیاتر یه‌كێتی و یه‌كڕیزی نه‌ته‌ویی بپارێزین، سه‌نگه‌ره‌كانی كه‌ركوك و كۆبانی یه‌ك سه‌نگه‌رن و هه‌ردوكیان هه‌ر پارێزگارییه له خاكی پیرۆزی كوردستان، سڵاو له پێشمه‌رگه سڵاو له خۆڕاگرانی كۆبانی و هه‌موو كوردستان.
PUKmedia