Share |

کوردێک وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی جیهانیی قەڵەم هەڵبژێردرا

 

 

  ئەنجوومەنی جیهانیی قەڵەم(PEN International) سەرۆکی نوێی خۆی هەڵبژارد و بۆ خولی ئەمجارە بورهان سۆنمەز، نووسەری کورد توانی بەسەر ڕکابەرەکانی خۆیدا سەەبکەوێت و وەک سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە هەڵبژێردرا.

 

بورهان سۆنمەز کە بە ڕەچەڵەک کوردی باکووری کوردستانە و بۆ ماوەی شەش ساڵ وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی جیهانیی قەڵەم هەڵبژێراوە.

 

بورهان سۆنمەز کە بە ڕەچەڵەک کوردی باکووری کوردستانە، بۆ ماوەی شەش ساڵ وەک سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی جیهانیی قەڵەم هەڵبژێراوە.

 

بورهان سۆنمەز ساڵی 1965 لە باژێری هایمانا_ی سەر بە ئەنقەرە لەدایک بووە و دەرچووی بەشی یاسایە لە زانکۆی ئەنقەرە و ماوەی چەند ساڵە لە بەریتانیا دەژی.

 

ئەو نووسەرە کوردە لە بواری نووسیندا چەندین خەڵاتی لە ئاستی جیهاندا وەرگرتووە کە بەرچاوترینیان خەڵاتی واسلاو-ی لە ئەمریکا خەڵاتی ئەبرد_ی بەریتانیای وەرگرتووە و دوو خەڵاتیشی لە تورکیا لە بواری ئەدەبدا بەدەست هێناوە.

 

نووسینەکانی زیاتر ڕۆمانن بەڵام بە زمانی تورکی کە ناوی چەند ڕۆمانێکی بریتین لە: باکوور، بێتاوان، ئیستەنبۆڵ و ناوەرۆکی ڕۆمانەکانی زیاتر لەبارەی توێژی هەژار و دەسکورتی کۆمەڵگەیە و ڕۆمانەکانی بۆ سەر 40 زمانی دنیا وەرگێڕدراون و هاوکات خۆشی لە بواری وەرگێڕاندا چالاکە و چەندین بەرهەمی لە ئینگلزییەوە کردووە بە تورکی.

 

ئەنجوومەنی جیهانیی قەڵەم، دامەزراوەیەکی ناسیاسی و ناحکوومییە و ڕێکەوتی شەشی ئۆکتۆبەرەی ساڵی 1921 لە لەندەن و لەلایەن کاترین ئەیمی داوسن سکات-وە دامەزراوە.

 

ئەندامانی نووسەرانن لە وڵاتانی جیاجیای جیهان و ئامانجی سەرەکییان بایەخدانە بە بەهاکانی ئازادی، سازان و پێکەوەهەڵکردن و ئاشتیی لە جیهاندا.

 

بەشێک لە نووسەرانی ناوداری کورد لە هەندەران ئەندامی ئەنجوومەنی جیهانیی قەڵەمن و لقێکیش لە ئەنجوومەنی جیهانیی قەڵەم بەناوی پێن کورد هەیە.

BASNEWS