گۆران ساڵح رایده‌گه‌یه‌نێت به‌شداریكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵ و سه‌ركه‌وتنی بوه‌ته هۆی رقوكینه‌ی به‌شێك له‌هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب.
هونه‌رمه‌ند گۆران ساڵح هاوسه‌ری په‌رواز حسێن بهPUKmediaی وت: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی خۆم بۆ په‌رواز ده‌رده‌بڕم و ئه‌وه‌ی له‌توانامدا بێت بۆی ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له توانای مندایه له‌هه‌ڵبژاردنی گۆرانی و چۆنییه‌تی ئه‌داكردن و شێوازی وتنی گۆرانییه‌كان.
گۆران ساڵح له‌باره‌ی هێنانی ناوی كوردستان له‌كه‌ناڵیMBC1 له‌به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه په‌روازی هاوسه‌ری له‌به‌رنامه‌كه‌دا ناوی كوردستانی له‌ڕێگه‌ی ئالاَی كوردستان و ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی له‌ملیدا بووه به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش وایكرد به‌شێك له‌هاوولاَتیانی عه‌ره‌ب رقوكینه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ده‌رببڕن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌شداریكردن و وتنی گۆرانی به‌زمانی شیرینی كوردی زۆر گرنگبوو، چۆن پێشمه‌رگه خه‌بات ده‌كات و چینه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا له‌هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌و ناساندنی كلتور‌و دابونه‌ریتی كورددان، ئێمه‌ش به‌هونه‌ر ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ین.
هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌رواز راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم كۆره‌ك تلیكۆم و ئاسیاسێل له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كورته نامه‌كان بكه‌ن به‌خۆڕایی یان هه‌ر هیچ نه‌بێت نرخێكی كه‌متر له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كه نه‌بوه‌ته هه‌نگاوی كرداری و هیوادارین ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌ن.راشیگه‌یاند: دڵنیام ئه‌ونازناوه ده‌به‌ینه‌وه، ئه‌ویش به‌و توانایه‌ی كه په‌رواز هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دڵسۆزانه‌ی له‌پشت په‌رده‌وه هاوكارمانن.
په‌رواز حسێن ساڵی 1986 له دایكبوه‌و خه‌ڵكی قه‌ڵادزێیه‌و له‌هه‌ولێر گه‌وره بووه، هه‌ر له‌هه‌ولێر قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و دوا ناوه‌ندی ته‌واوكردوه، ئیستا خوێندكاری قۆناغی چواره‌می كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانه به‌شی میوزك و له ده‌نگ ده‌خوێنێت، خێزانداره‌و منداڵێكی هه‌یه به‌ناوی گۆنا.
PUKmedia ژیلوان موسلح – هه‌ولێر