Share |

13 مین پیشانگای کتێب له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌

روژى چوارشه‌ممه‌ 10 ى 10 ى 2018 ، بە ئامادەبوونی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، 13مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

بەپێی زانیاریی میدیاکان، سەرۆک بارزانی پاش سەردانکردنی وەشانگە و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی بەشدار لە پیشانگاکە، چەند کتێبێکی هەڵبژاردووە کە بریتین لە: "پەندەکانی پیرەمێرد، لە کاغەزی ئۆپۆزسیۆن بوونەوە (بە زمانی عەرەبی)، ھەڵبژاردن لە سەردەمە قورسەکان، زانیاری لەبارەی کۆمەڵناسی"، ھاوکات داوای کۆی بەرھەمەکانی "حاجی قادری کۆیی"یشی کردووە.

لە سێزدەھەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ کتێب، نزیکەی ٣٥ وڵات بەشدارن و ٢٥٠ دەزگای چاپ و پەخش و بڵاوکردنەوە کتێبەکانیان نمیاش کردووە و تێیدا زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار کتێب نمایش کراون.

پێشانگاى نێو ده‌وڵه‌تى كتێب ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌ستپێكی یه‌كه‌م ڕۆژى پێشانگه‌كه‌یه‌ تا به‌رواری 20 ى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، کۆمەڵێک کار و چالاکیی کولتووری و کۆڕ و سمینار و واژۆکردنی کتێب و بەرھەمە نوێیەکان لەلایەن دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەوە بەڕێوە دەچێت.

 

ZNA-هەولێر