Share |

ئاشتیخوازانی جیھان لە ماراسۆنی نێودەوڵەتی ھەولێردا بەیەکگەیشتن

لە ماراسۆنی نێودەوڵەتی ھەولێر.. کینیا یەکەمی بێ ڕکابەر بوو… دلێر ئیبراھیم- ھەولێر

چالاکییەکانی سێیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی ھەولێر بە بەشداری نزیکەی ٧٠٠٠کەس لە ٥٥ وڵاتی جیھانی، لەلایەن ئەنجومەنی رێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان(IKNN) بەھاوکاری پارێزگای ھەولێر و بە سپۆنسەری کۆمپانیاکانی (سامسۆنگ) و(جیبال) و (ئاوی رۆڤیان) و (پیپسی کۆلا) و (کۆمپانیای سابیسی پەروەردەیی) بەڕێوەچوو.

ماراسۆنەکە بەرەبەیانی رۆژی ھەینی٢٥/١٠/٢٠١٣ لە سەر شەقامی شەستی بەرامبەر تەلاری پەرلەمانی کوردستان لە ژێر دروشمی (با ڕاکەین لە پێناوی ئاشتیدا) دەستی پێکرد، کە جۆرەکانی ماراسۆنی تەواو ٤٢. ١٩٥ کم و ماراسۆنی ١٠کم و ڕاکردنی خێزانی لە جۆری ٤ کیلۆمەتری لەخۆگرت.
ئەنجامەکانیش بەم شێوەیە بوو:
براوەکانی سێیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی ھەولێر
ماراسۆنی تەواو ٤٢. ١٩٥ کم
پیاوان
١- ڤنسنت سیریۆت – وڵاتی کینیا– بەماوەی ٢ سعات و ٣٣ دەقیقە و ٤٩ چرکە
٢- نەشوان زەکی ئیبراھیم- پارێزگای موسڵ- ٢سعات و ٣٧ دەقیقە و ٤٨ چرکە
٣- عەلی ئەحمەد ساڵح – پارێزگای سەڵاحەدین – بە ماوەی ٢ سعات و ٥٢ دەقیقە و ٥٤ چرکە
٤- موسلیم حەنەش – پارێزگای بەسڕە – ٢ سعات و ٥٥ دەقیقە و ٣١ چرکە
٥- حوسێن محەمەد موحسین- پارێزگای بەسڕە – بە ماوەی ٢ سعات و ٥٦ دەقیقە و ٢٠ چرکە
ئافرەتان
١- فرنسی کیبکۆری – وڵاتی کینیا – بە ماوەی ٣ سعات و ٢٥ دەقیقە و ١٨ چرکە
٢- ئامال خزر- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی – بەماوەی ٣ سعات و ٥٩ دەقیقە و ١٢ چرکە
٣- ئۆلگا ئۆکارا – وڵاتی رووسیا – بەماوەی ٤ سعات و ٢٥ دەقیقە و ١٦ چرکە
راکردنی ١٠ کیلۆمەتر
پیاوان
١- عومەر عەلی عەبد – بەغدا
٢- حەمزە جەواد – بەسڕە
٣- مونتەسەڕ حەسەن عەلی- پارێزگای سەلاحەدین
ژنان
١- فرح ناز ێدیق - سلێمانی
٢- تبارک فیێل – بەغدا
٣- فاتیمە عیێام – بەغدا

شایانی باسە چەند مانگێک لەمەوبەر دەزگای"Association of International Marathons and Distance Races"ی جیھانی بەرەسمی دانی بە ماراسۆنی ھەولێر ناوە، وەک یەکێک لە ماراسۆنە نێودەوڵەتییەکانی جیھان، لە کاتێکدا ھێشتا ھەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە نەیانتوانیوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ماراسۆن ئەنجام بدەن، رێکخەری گشتی ماراسۆنی نێودەوڵەتی ھەولێر عەبدولستار عیسمەت رۆلێکی سەرەکی ھەبوو، ماراسۆنی ھەولێر لەسەر ئاستێکی نێودەوڵەتی تۆماربکات و ناوی بچێتە نێو بۆنە وەرزشییە جیھانییەکان.
لە کۆتایی ماراسۆنەکەشدا لە ئاھەنگێکدا لە پارکی شەھید سامی عەبدولڕەحمان، بەئامادەبوونی نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و رێکخراوە مەدەنییەکان و یانە وەرزشییەکانی کوردستان و عێراق، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵات و مەدالیا بەسەر براوەکان بەڕێوەچوو.