له رێگای ده‌ستخه‌ته‌كانیانه‌وه
هێمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قڵاوه
مه‌لا مسته‌فا ئیبراهیم باباجیجكی(هه‌ریری(
خوێنه‌ری به‌رێز: ئه‌مه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه به‌شێكه و هه‌وڵێكه بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی زانایانی شه‌قڵاوه, به واتایه‌كی تر مێژووی خۆشناوه‌تی و سنووری قه‌زای شه‌قڵاوه له بواری رۆشنبیری و مه‌عریفییه‌وه له خۆده‌گرێت, له‌و روانگه‌وه به‌شی زانایان به‌شێكی گرنگه‌و تا ئێستا فه‌رامۆش كراوه‌و مێژووه‌كه‌ی نه‌نووسراوه‌ته‌وه, ئه‌مه هه‌وڵێكه تا به هاوكاری ئێوه‌و هه‌موو رۆشنبیران بتوانین زانا‌و رۆشنبیره‌كانی كۆنی ئه‌و ناوچه‌یه بناسێنین و به‌رهه‌مه‌كانیان زیندوو بكه‌ینه‌وه.
ئه‌م زانا كورده خه‌ڵكی گوندی باباجیجكی سنوووری ناحیه‌ی هه‌ریری قه‌زای شه‌قڵاوه‌یه, به‌ڵام تا ئێستا ساڵی له‌دایك بوون و مردنی نازانین, ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ده‌زانین ته‌نیا ئه‌وه‌یه ئه‌م مه‌لایه كورده چه‌ند كتێب و ده‌ستنووسی زانایانی كۆكردۆته‌وه‌و به خه‌تی خۆی دوباره نوسیویه‌ته‌وه و شوێنی نووسینه‌كه‌شی له‌ناوچه‌ی سنه‌و ساوچبلاغ بوو. دیاره ئه‌وسا ناوبراو له‌وێ مه‌لا یان فه‌قێ بووه.
ئه‌م ده‌ستنووسانه له (دار التربیه الاسلامیه) له به‌غدا پارێزراون و به‌نده له پێرستی ئه‌و ده‌ستنووسانه‌وه كه له گۆڤاری (المورد) له‌لایه‌ن دكتۆر عماد عبدالسلام ره‌ئوفه‌وه نووسراونه‌ته‌وه هه‌لم هێنجاون و له‌به‌ر باروودۆخی ئێستای به‌غدا كه نازانرێ ئه‌م ده‌ستنووسخانه‌یه له مێژووی هه‌شتاكان كه ئه‌مه‌ی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه, ماوه یان نا.
به هه‌ر حاڵ له نێو گه‌ڕانێكی زۆر له رێی ناسینی ناوونیشانی كتێبه‌كان و ئه‌و خه‌تخۆشانه‌ی كه ده‌ستنووسه‌كانسان نووسیوه‌ته‌وه گه‌ڕام و ناوی ئه‌م مه‌لایه‌ی باباجیجكم به‌رچاو كه‌وت و هه‌موویانم وه‌ك خۆی چۆن نووسراونه‌ته‌وه پاراستن و تۆمارم كردن.
ناوی ته‌واوی مه‌لا مسته‌فا كوری حاجی ئیبراهیمه و له‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه له ساڵی 1240ی كۆچی, واته نزیكه‌ی دوو سه‌ت ساڵ پێش ئێستا ناوبراو له شاری سنه بووه‌و له ساڵێ 1242ی كۆچی له ناوچه‌ی (ساوجبلاغ- مهاباد) بووه‌و له مه‌دره‌سه‌ی (السوق) له خزمه‌تی مه‌ولانا (مه‌لا محه‌مه‌دی موئه‌زین) خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی ئه‌م كتێبانه بووه:
1-رساله علم الوچع: دانه‌ره‌كه‌ی عصام ا‌لدین ابراهیم بن محمد بن عربشاه الاسفرائی (945كۆچی مردووه) بووه و له ژێره‌وه‌ی نووسراوه (نسخه بخگ معتاد , كتبها مصگفی بن الحاج ابراهیم الحریری الباباجیجكی, فی منگقه ساوجبلاغ فی مدرسه السوق فی خدمه مولانا محی السنه والدین ملا محمد بن المۆژن فی شهر شعبان سنه 1242هجریه)
ئه‌م ده‌ستنووسه 59 لاپه‌ره‌یه‌و هه‌ر لاپه‌ره‌ی 13 دێره.
2- شرح التهژیب، دانه‌ره‌كه‌ی جلال ا‌لدین محمد بن اسعد الصدیقی الروانی (توفی 918ه) ئه‌م كتێبه شه‌رحی كتێبی (تهژیب المنگق والكلام)ی مسعود بن عمر التفتازانی (توفی 792ه)یه, به هه‌مان شێوه نووسراوه (كتبها مصگفی الحریری الباباجیجكی ابن حاجی ابراهیم) له مێژووی 29ی ره‌مه‌زانی 1240ی كۆچی له شاری سنه له نوسینه‌وه‌ی بۆته‌وه, ده‌ستنووسه‌كه 112ب-171 لاپه‌ره‌یه‌و هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌ك 13 دێره.
3-مصابیح السنه, دانه‌ره‌كه‌ی حسین بن مسعود الغراْ البغوی (توفی 516ه) فی مساله (رد السلام) و (نڤم السلسله النقشبندیه) كه تێیدا باس له ناودارو زاناكانی شافیعی ده‌كات.
ئه‌مه‌ش وای لێ نووسراوه:
جمعها وكتبها مصگفی بن حاج ابراهیم الحریری الباباجیجكی فی شهر شوال سنه 1240 فی بلده سنندج
ژماره‌ی لاپه‌ره‌كانی 172 لاپه‌ره‌یه.
ئه‌م كورته‌یه‌ك بوو له كار‌و به‌رهه‌می ئه‌م زانایه‌ی كوردی به ئه‌سل خه‌لكی ده‌ڤه‌ری شه‌قلاوه. به هیوای ئه‌وه‌ین بتوانین له داهاتوودا ژیان و كار‌و به‌رهه‌می زاناكانی تریش كۆبكه‌ینه‌وه‌و به هه‌موویان به‌رهه‌می بوژاندنه‌وه‌ی مێژووی زانایانی شه‌قڵاوه ته‌واو بكه‌ین.
Hem992003@yahoo. Com