كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان له شاری هه‌ولێر پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی بۆ 32 فۆتۆگرافه‌ری هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك كرده‌وه.
رۆژی 12-1-2014 له پاركی شانه‌ده‌ر، له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان و ژماریه‌كی به‌رچاو له فۆتۆگرافه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان، كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان به‌بۆنه‌ی بونی هه‌ولێر به پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2014، پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی فۆتۆگرافی له ژێر ناوی (وه‌رزی پایز) بۆ 32 هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر له شاره‌كانی (هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك ) كرده‌وه.
له‌و پێشانگایه‌دا 60 تابلۆی قه‌باره گه‌وره نمایشكران كه تابلۆكان جوانی سروشتی ناوچه جیاجیاكانی كوردستانیان نیشانده‌دا.
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگا هاوبه‌شه هونه‌رمه‌ند شێرزاد هیرانی سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆPUKmedia وتی: مه‌به‌ست له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه ده‌رخستنی جوانی سروشتی هه‌رێمی كوردستانه له وه‌رزی پایزدا.
وتیشی: ئێمه ساڵانه دوو پێشانگای هاوبه‌شده‌كه‌ینه‌وه به‌بێ جیاوازی بۆ هه‌موو فۆتۆگرافه‌رێكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌رج نیه ئه‌و فۆتۆگرافه‌رانه ئه‌ندام بن له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی پشتگرییانه بۆ كاری باشتر.
PUKmedia پێشڕه‌و خالید/ هه‌ولێر