Share |

تیپی “پێشه‌ڕۆژ” له‌ حه‌سه‌كه‌ ئاهه‌نگێكی گۆرانی و مۆسیقای سازدا

یه‌كێتی رۆشنبیران له‌ هه‌رێمی جه‌زیره‌و ناوه‌ندی دیموكراتی خاپور بۆ رۆشنبیری و هونه‌ر ئاهه‌نگێكی مۆسیقاو گۆرانی بۆ تیپی “پێشه‌ڕۆژ” له‌ هۆڵی خوێندنه‌وه‌ی‌ شاری حه‌سه‌كه‌ ئه‌نجامدا.

 

محه‌مه‌د جودی، كارگێڕی له‌ ناوه‌نده‌كه‌ بۆ نۆرس پرێس وتی، “به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ په‌ژاراوییه‌ی‌ هێرشه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ دروستیكردوه‌، ئه‌م كاته‌مان بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌كان هه‌ڵبژارد.”

 

ئه‌وه‌شی وت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ رۆژێك نییه‌ به‌بێ شه‌هیدێك و ئازاری كه‌سوكارمان، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت گه‌رچی به‌ شتێكی ئاسانیش بێت له‌ رێی هونه‌ره‌وه‌ په‌یامی خۆمان بگه‌یه‌نین تا وره‌یان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌.

 

ژماره‌ی ئه‌ندامانی تیپی پیشه‌ڕۆژ 30 ئه‌ندامن و ئه‌مڕۆ 24 ئه‌ندامیان ئاماده‌ی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ بون و له‌ په‌نای ژه‌نینی مۆسیقا، چه‌ندین گۆرانی خۆشه‌ویستی و فۆلكلۆری و شۆڕشگێڕانه‌یان وته‌وه‌.

 

حه‌سه‌كه‌-نۆرس پرێس

ئاماده‌كردن: ئیڤا ئه‌مین- داڕشتنه‌وه‌: ئومێد تۆفیق