Share |

خەڵاتی میوزیك و كەلتوری هونەری ئەمساڵ بەخشرایە ئەحمەد كایا

 

خەڵاتی میوزیك و كلتوری هونەری سەرۆك كۆماری توركیا بەخشرایە هونەرمەندی كۆچكردوو ئەحمەد كایا. بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ لە راگەیانراوێكی ناوەندی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیادا هاتووە:

خەڵاتی رێزلێنانی ساڵانە بەخشرایە ئەو كەسایەتیانەی خزمەتیان بە كەلتور لە بوارەكانی موسیقا و هونەردا كردووە، كە بۆ ئەمساڵ خەڵاتەكە دراوە بە ئەحمەد كایا هونەرمەندی كۆچكردووی باكووری كوردستان. لە راگەیانراوەكەی ناوەندی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیادا ئەوەش هاتووە كە بەخشینی خەڵاتی موسیقا و كەلتوور و هونەری سەركۆمار ئامانج لێی پاراستنی كەلتووری وڵات و بەرزڕاگرتنی خزمەت و ڕۆڵی كەسایەتی و هونەرمەندەكانە.