به‌ئامانجی خزمه‌ت كردن به زمان و راگه‌یاندن و سینه‌مای كوردی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن گروپێك له لاوانی كورد له ئه‌نقه‌ره دامه‌زراوه.
گروپێك لاوی كورد كه هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی كوردایه‌تین كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌ماكار و ته‌له‌فزیۆنكاری كورد( كوسی- كورد) له ته‌موزی 2014 له ئه‌نقه‌ره دامه‌زراندووه كه ئامانجیان خزمه‌تكردنه به زمان و راگه‌یاندن و سینه‌مای كورد.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه رایگه‌یاندووه راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه و هه‌موو كوردێك ده‌توانێت له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ببێته ئه‌ندام.
چالاكییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌شێوه‌زاری كرمانجی و سۆرانی و زازاكی ده‌بێت و له‌بواره‌كانی بێژه‌ری، هه‌واڵسازی و كامێرا و خولی سینه‌ما و شانۆ ده‌بێت.
هه‌موو 3 مانگ جارێك 80 خوێندكار و ده‌رچووی زانكۆ به‌بێ به‌رامبه‌ر فێری زمانی كورد و شێوه‌زاره‌كانی كرمانجی و سۆرانی و زازاكی ده‌كرێن.
PUKmedia جه‌واد حه‌یده‌ری