Share |

زەکەریا عەبدوڵڵا بەشداری کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان دەکات

زەکەریا عەبدوڵڵا، هونەرمەندی ناوداری کورد کۆنسێرتێکی گەورە بۆ پاڵپشتیكردن لە سەربەخۆیی كوردستان رۆژی ھەینی لە یاریگای شەھید فەرەنسۆ هەریری، سازدەكات. زەكەریا عەبدوڵڵا کە دوای چەندین ساڵ دابڕان كۆمەڵێك گۆرانییەوە دەگەڕێتەوە نێو بواری هونەرییەوە و پشگیریش لە ریفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان دەکات.

 

ھەروەھا رۆژی 19-9-2017 مایسترۆی گرووپی میوزیکی زەکەریا عەبدوڵڵا، موراد سەکەریالی خۆی گرووپەکەی گەیشتنە فڕۆکەخانەی هەولێر و بە كوردستان24 راگەیاند، لە نزیكەوە ئاگادارن ھەوادارانی زەكەریا ماوەی چەندین ساڵە بیری بەرھەمی نوێی ھونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵایان كردووە، بەڵام لە رۆژی ھەینی پێی شاد دەبنەوە.

 

 ئێستا ھونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا، خۆی گرووپەکەی لە هەولێرن و سەرقاڵی پرۆڤەکردنن بۆ گەورەترین کەرنەڤاڵی ریفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان، کە لە كاتژمێر 5 ئێوارەی رۆژی  ھەینی 22-9-2017 بەڕێوەدەچێت

 

Kurdistan24  

.