Share |

سازكردنی دیداری پێشنیاری پرۆژەی پێكهاتنی سیاسی لەرۆژئاوایی كوردستان

لەرۆژی چوار شەممە رێكەوتی 24/4/2019 و لەهۆتێڵی هەولێر كاپیتۆڵ، پرۆژە پێنیشاری بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی"بان" سەبارەت بە پێكهاتنی سیاسی لەرۆژئاوایی كوردستان لەدیدارێكی كراوەدا پێش كەش كرا.

لەم دیدارەدا دكتۆر موسا كەڤاڵ سەرۆكی بان و نیعمەت عەبدوللا و عیدۆ بابەشێخ ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی ومامۆستا جەلال خەیلانی ئەندامی دەستەی بەرێوەبردن و ژمارەیەك لە ئەندامانی بان، هەروەها نوێنەرانی زیاتر لە شێست رێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی لە رۆژئاوایی كوردستان و ژمارەیەكی تری كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەكادیمی و رۆشنبیر و میدیاكار ئامادەبوون.

ئەم دیدارەلەلایەن بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی"بان" بەهاوكاری كۆمەڵێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەرۆژئاوایی كوردستان رێكخراوبوو، سەرەتایی دیدارەكە بەدقیقەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد و دواتر پەیڤی بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆكی بان پێش كەش كرا، كە تێدا وێرای بەخێرهێنانی میوانەكانی دیدارەكە كورتیەك لەسەر ناوەرۆكی پرۆژەكە خستیەروو، هەروەها هەر یەك لەبەرێزان نیعمەت عەبدوللا و مامۆستا جەلال خەیلانی و حاكم بەشدار مەجید سەبارەت بەگرنگی پرۆژەكە و پێكهاتنی سیاسی لەرۆژئاوایی كوردستان وتەیان پێش كەش كرد وتەكیدیان لە گرنگی ئاشتی ناوخۆیی و تەبایی ویەكریزی نیوماڵی كورد بەتایبەتی لەرۆژئاوایی كوردستان دا كە ئێستا لەقوناغێكی چارەنووسازدا تێپەر دەبێت و رۆلێ بزاڤی ئاشتی ناوخۆییش لەبوارەدا بەپیرۆزیان وەسف كرد.

پاشان پرۆژەی پێكهاتنی سیاسی لەرۆژئاوایی كوردستان خوێندرایەوە و بەداتاشۆش پێش كەشكرا.

دواتر ئامادەبووان را و تێبنی و بۆچوونی خۆیان لەسەر ناوەرۆكی پرۆژەكە خستە.

هەروەها دیدارەكە بەكۆی دەنگ بڕیاری دا كە پاڵپشتی هەوڵەكانی بان و پرۆژەی ئاشتی و پێكهاتنی سیاسی لەرۆژئاوایی كوردستان بكەن لەگەڵ دامەزراندنی كۆمیتەیەكی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە.