Share |

سێیەمین فێستیڤاڵی سینەمایی "نا بۆ توندوتیژی" لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

سێیەمین فێستیڤاڵی سینەمایی "نا بۆ توندوتیژی" لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و چوار رۆژ دەخایەنێت.

 

 

 

دەرباز یونس، لە راگەیاندنی کۆمپانیای بابیلۆن لەو بارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "بڕیارە سبەی یەک شەممە، سێیەمین فێستیڤاڵی سینەمایی "نا بۆ توندوتیژی" بەسپۆنسەری کۆمپانیای بابیلۆن و هەردوو کەناڵی ئاسمانی کۆڕەک تیڤی و کەناڵ چوار، لە شاری هەولێر دەست پێ بکات".

 

ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی سینەمای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەڕێوە دەچێت و کاژێر 17:00، لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فێستیڤاڵ 24 فیلم بەشدارن و 9 خەڵاتیان بۆ دانراوە، هاوکات 5 فیلم لە بەشی دیکۆمێنتاری بەشدارن کە تەنیا یەک فیلم خەڵات وەردەگرێت. هاوکات 27  فیلمی کورت و 4 فیلمی درێژ لە بەشی پێشاندانی ئاسایی فێستیڤاڵەکە پێشان دەدرێن.

 

رووداو- هەولێر