شاعیری كورد ڕێناس ژیان ده‌ستنیشانی ده‌كات كه له كولتوور و هونه‌ری كورداندا شیعر به كولتووری ده‌نگبێژی ده‌ستی پێكردووه. ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاگری شیعر ڕووناكییه، ده‌سه‌ڵاتدار شیعر وه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خۆی ده‌بینێت.
شاعیر، شیعره‌كانی خۆی ده‌كاته زمانی ڕێككه‌وتنی هه‌ست و ڕامانی كۆمه‌ڵگه‌كان. جیهانی خۆیان له‌گه‌ڵ خوێنه‌راندا به‌ش ده‌كه‌ن. به ده‌ربڕینێكی دیكه؛ شیعر جیهانی ڕێككه‌وتنی هه‌ستپێكردن، هه‌ست، خه‌یاڵ، هزر و ڕامانه. ڕاسته شیعر هونه‌ره، به‌ڵام هێنده‌ی هونه‌ربوونی خۆی، ئامرازی ڕاگه‌یاندنی پێویستیی ژیانیشه. ئه‌و ویژدانی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵه. له شیعردا ئافراندنی هه‌ست، خه‌یاڵ و ڕامان هه‌یه. ده‌رباره‌ی شیعر و ڕۆڵی له‌نێو كولتوور و هونه‌ری كورداندا له‌گه‌ڵ شاعیر ڕێناس ژیان گفتوگۆمان كرد.
«شیعر گه‌شكردنی به‌رخۆدانه»
شاعیری كورد ڕێناس ژیان، شیعر وه‌ك ئازادی، ئه‌ڤینداری و وه‌ڵاتپارێزی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شاعیری له هه‌مان كاتدا مرۆڤپارێزی و زمانپارێزییه. ده‌رباره‌ی ڕۆل شیعر له‌نێو كولتوور و هونه‌ری كورداندا ڕێناس ژیان گوتی: «له كولتووری كورداندا ڕۆڵی شیعر خاوه‌نداره‌تیكردنه له زمان و وێژه‌ی كورد. شیعر فره‌وانكردنی گیانی مرۆڤه‌كانه، گه‌وره‌كردنی ڕۆحه. هه‌ڵبه‌ست گه‌شكردنی به‌رخۆدان و دۆزی وه‌ڵاته.»
«شیعر ڕوحی دووه‌می منه»
ڕێناس ژیان ده‌ستنیشانی ده‌كات كه شیعر شێوازی ژیانی ئه‌وه و ده‌ڵێت: «من زۆر به گیانی و ژیانی سه‌یری شیعر ده‌كه‌م. شیعر وه‌ك ڕوحی دووه‌می منه و شێوازی منه بۆ ژیان. ئه‌گه‌ر شیعر نه‌نووسم ناتوانم بژیم. كاتێك شیعر ده‌نووسم هه‌ست به ئازادی خۆم ده‌كه‌م. كاتێك هه‌ست به ئازادی خۆم ده‌كه‌م و خوێنه‌ره‌كانیشم به‌رهه‌مه‌كانم ده‌خوێننه‌وه، ئه‌وانیش هه‌ست به ئازادی خۆیان ده‌كه‌ن. كاتێك له شیعردا گوزارشت له خۆم نه‌كه‌م، له ڕوحی مندا كێشه‌ی جیاواز ده‌رده‌كه‌ون. له‌به‌رئه‌وه شیعر بۆ من گیانییه.»
خه‌بات له بواری وێژه‌دا به‌رده‌وامه
ڕێناس ژیان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك به‌رهه‌می یه‌كه‌م بۆ ئه‌و گرینگ و به واتان.
«كاتێك شیعر ده‌نووسم بیر له خوێنه‌رانی داهاتووش ده‌كه‌مه‌وه. من وێژه‌ی كوردی به شایه‌نی شیعری باش ده‌بینم و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو شیعره‌كان بۆ من گرینگن. خه‌باتی من له بواری وێژه هه‌رده‌م به‌رده‌وامه و ئاماده‌كاریم هه‌یه بۆ كتێبێكی نوێ.»
«ده‌نگێبژی شاعیرییه»
شاعیری كورد ڕێناس ژیان ده‌رباره‌ی مێژووی شیعری كوردی قسه‌ی كرد و گوتی: «بابه تاهیری ئوریان وه‌ك ده‌ستپێكی شیعری كوردی داده‌نرێت. من ده‌توانم بۆ كوردان ده‌نگێبژی وه‌ك ده‌ستپێكی شیعر دیاری بكه‌م. شیعری كوردی له كولتووری ده‌نگبێژییه‌وه ده‌ستی پێكردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌نگبێژی وه‌ك موزیك و لاواندنه‌وه بشگوترێت، مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت ده‌نگبێژی شاعیرییه. ده‌نگبێژی به گوێره‌ی ئه‌مڕۆ نه‌نووسراوه‌ته‌وه. خۆی له‌خۆیدا ده‌نگبێژی كولتوور و هونه‌ری كوردانی له‌سه‌ر پێ هێشتووه‌ته‌وه. ده‌نگبێژی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كانی كولتووری كوردانه. له‌نێو كورداندا گرینگ‌ترین شاعیری ده‌نگبێژییه.»
«كورد خاوه‌نداره‌تی له شیعر ده‌كه‌ن»
ڕێناس ژیان ئاستی شیعری له كولتوور و هونه‌ری كورداندا هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی: «كورد شیعریان خۆشده‌وێ. كاتێك ئێمه سه‌یری كۆمه‌ڵگه‌بیانییه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌بینین كه ئیدی گرینگی به شیعر ناده‌ن و شیعر وێڵ ده‌كه‌ن. كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه داوای ئازادی ده‌كات و له‌پێناو وه‌ڵاتی خۆی تێده‌كۆشێت، داوا و خاوه‌نداره‌تیكردن له شیعری تێدا زیاتره. شیعر و ئازادی زۆر نزیكن له یه‌كتر و هاوڕێی یه‌كترن. كوردانی ئازادیخواز خاوه‌نداره‌تی له شیعر ده‌كه‌ن، چونكه شیعر هه‌سته‌كانی كوردان ده‌گێڕێته‌وه و كورد به شیعر گوزارشت له خۆیان ده‌كه‌ن. به گوێره‌ی چاودێرییه‌كانی من په‌یوه‌ندیی كوردان و شیعر باشه.»
«ئاگری شیعر ڕووناكییه»
ئه‌و شاعیره‌ی باكووری كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌میشه شیعر و شاعیر بوونه‌ته ئامانجی ده‌سه‌ڵاتداران. گوتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی شیعر هه‌میشه گوزارشت له ڕاستی ده‌كات و ئاگرێكی دلێری ڕاستییه، مه‌ترسییه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاگری شیعر ڕووناكییه، ده‌سه‌ڵاتدار شیعر وه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خۆی ده‌بینێت.»
s.m -ده‌نیز ئیكه - ئامه‌د -ANF