هاوخوێنی پڵنگه‌كانی عه‌فرینگرادم
عه‌بدوڵڵا په‌شیۆ شاعیری گه‌وره‌ی كورد له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشییه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین بێ ده‌نگی شكاند‌و دوایین شیعری خۆی به ناوی عه‌فرینگراد بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌قی شیعره‌كه‌یه‌تی..
عه‌فرینگراد
هاڕه‌ی ئێف شازده‌م ده‌گاته به‌ر گوێ،
لرفه‌ی ئاگری زاركی دۆزه‌خ و بۆنی دووكه‌ڵ دێ.
هه‌شتا ملیۆن چاو ڕووه‌و ڕۆژاوان،
چاوه‌ڕێی خۆرن، له‌وێوه هه‌ڵدێ.
هیوای جارانم به مه‌زادخانه‌ی مافی مرۆڤ بوو،
ده‌ناورامه‌وه بێته هیمدادم.
ده‌مگوت: "چیای من بوو په‌نای نووحی دا،
من قه‌د و چڵی داربه‌ڕووی مادم..."
به‌ڵام، له‌مه‌ولا،
ئه‌گه‌ر بپرسن له ڕه‌چه‌ڵه‌ك و بنج و بنیادم
سه‌ر بڵند ده‌كه‌م،
ده‌ڵێم: " هاوخوێنی پڵنگه‌كانی عه‌فرینگرادم".
ئاماده‌كردنی: رزگار-ktv