ڕێکەوتی 11ی نیسان، یەکەم خولی فێستیڤاڵی کورتەفیلمی کوردی لە سلێمانی دەستیپێکرد و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەکە، کاتژمێر پێنجی ئێوارە، لە سیتی سینەمای سلێمانی، بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکە و سینەماکار و هونەرمەندان دەستیپێکرد و ئەمساڵ چەندین بەرهەمی جیاواز نمایش دەکرێن.
لەماوەی ڕابردوودا، بە هۆکاری پێشهاتە ئەمنییەکان، فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە دواخرا، هاوکات، بەرهەمە بەشداربووەکان بە چەند قۆناغێک ناونیشانەکانیان ئاشکرا کرا؛ کە بەنزیکەی 30 بەرهەمی کورتەفیلمی کوردی و چووار کورتە-بەڵگەفیلم بەشدارن.
کێ سەرپەرشتیی دەکات؟
ئەم فێستیڤاڵە، بە سەرپەرشتیی بەشی هونەری سینەمای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی ڕێکدەخرێت، بڕیارە ڕێکەوتی چواری نیسان لە سیتی سینەمای سلێمانی بەڕێوەبچێت و دیارترین بەرهەمی کورتەفیلمی کوردییەکان نمایش بکرێن و باشترینەکانیش دەستنیشان بکرێن.
لیستی تەواوەتیی بەرهەمە بەشداربووەکان بەم جۆرەی خوارەوەیە:
کورتەفیلمی (بەرگدروەکە)، دەرهێنانی (بەرزان یونس)
کورتەفیلمی (جەژن)، دەرهێنانی (نەوید زارێ)
کورتەفیلمی (سەما بۆ ئازادی)، دەرهێنانی (سالم سەڵەواتی)
کورتەفیلمی (شوێن پێی مێرولەکان)، دەرهێنانی (ئومید گوچ)
کورتەفیلمی (چی ڕویدا!)، دەرهێنانی (رێبەر ڕابەر)
کورتەفیلمی (پەرژین)، دەرهێنانی (ساکار عوسمان)
کورتەفیلمی (GARAN)، دەرهێنانی (مەحسوم تاشکین)
کورتەفیلمی (کوڕ)، دەرهێنانی (سامان حوسێن پوور)
کورتەفیلمی(MORI) ، دەرهێنانی (یەعقوپ تێکین تانگاک)
کورتەفیلمی (مردن لەنێوان ژیاندا)، دەرهێنانی (رێکار بەرزان)
کورتەفیلمی(FULL NAME)، دەرهێنانی (ئەندام ئەمین)
کورتەفیلمی (نامحرم)، دەرهێنانی (سهید پهیام حوسهینی)
کورتەفیلمی(THE BENCHES ARE LONELY)، دەرهێنانی (ئومێد نێکرو)
کورتەفیلمی(LIMO KNEW EVERYTHING)، دەرهێنانی (ئیدریس مەحموودیان)
کورتەفیلمی (کەژان)، دەرهێنانی (بەکر ساڵح)
کورتەفیلمی(AYSHA)، دەرهێنانی (جەنگیز ئاکای گیوون)
کورتەفیلمی(ZAM)، دەرهێنانی (سیاوەش وەزیری)
کورتەفیلمی (سوگند)، دەرهێنانی (فە ریدە نادری)
کورتەفیلمی(DOMESTIC)، دەرهێنانی (نیما عەبدول عەزمی)
کورتەفیلمی (خوانی گەورە)، دەرهێنانی (تاریق تۆفێق)
کورتەفیلمی(Xewna Bêziman)، دەرهێنانی (مەزڵوم باران)
کورتەفیلمی(A DIFFERENT PERSPECTIVE)، دەرهێنانی (شارۆ شۆرش)
کورتەفیلمی(FIRST DATE)، دەرهێنانی (رازیار تۆفێق)
کورتەفیلمی(Chimpanzee)، دەرهێنانی (ئەیوب گوڵکار)
کورتەفیلمی (سپی وەک سور)، دەرهێنانی (کەریمۆک غەفور)
کورتە-بەڵگەفیلمی (HABIBULLAH)، دەرهێنانی (عەدنان زەندی)
کورتە-بەڵگەفیلمی (DIJÎ JIBÎRKIRINÊ)، دەرهێنانی (ئازاد عەزیزیان)
کورتە-بەڵگەفیلمی (CINEMA & THALASSEMIA)، دەرهێنانی (بورهان ئەحمەدی)
کورتە-بەڵگەفیلمی (REFUGEE)، دەرهێنانی (رێکەوت تۆفێق)
حەسەن فەلاح kanal 8