Share |

كورد ئایدڵ له kurd sat ده ستپێده‌كات

 

رۆژی شه‌ممه‌ یه‌كه‌م زنجیره‌ی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ په‌خشده‌كرێت.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه‌ 11-2-2017 یه‌كه‌م زنجیره‌ی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ په‌خشده‌كرێت.

 

وتیشی: به‌رنامه‌كه‌ له‌سه‌عات 9ی شه‌وی هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك په‌خش ده‌كرێت.

 

كورد ئایدڵ به‌رنامه‌یه‌كی پێشبڕكێی هونه‌ری كوردیه‌و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌ ووڵاتانی تر په‌خشده‌كرێت و له‌ئێستاشدا بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ كوردستان به‌خش ده‌كرێت و له‌ 5- شاری جیاجیا به‌شداربوان به‌شداری له‌م به‌رنامه‌یه‌ ده‌كه‌ن، لیژنه‌ی دادوه‌ری به‌رنامه‌كه‌ش پێكهاتوون له‌ هونه‌رمه‌ندان ( عه‌دنان كه‌رێم و بێژه‌ن كامكار و نیزامه‌دین ئاڵچی و كانی).

 

PUKmedia هاژه‌ باست