دیداری زمانی دایك له هه‌ولێر بهڕێوهدهچێتدیداری زمانی دایك له هه‌ولێر بهڕێوهدهچێتکوردستان دیداری زمانی دایك رۆژی جیهانیی زمانی دایك كوردستان24 ماڵی وهفاییله هه‌ولێر له رۆژی جیهانی زمانی دایك، دیداری زمانی دایك به سپۆنسه‌ری دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
روژا شه‌ممه (19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی دایك، ماڵی وه‌فایی به سپۆنسه‌ری ده‌زاگای میدیای كوردستان24 دیداری زمانی دایك به‌ڕێوه ده‌بات.
بڕیاره دیداره‌كه كاتژمێر 3:30ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هۆتێل "چوارچرا" له هه‌ولێر ده‌ستپێبكات و بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام بێت، له پانێلی رۆژی یه‌كه‌مدا "یادكردنه‌وه‌ی مه‌سعود محهحمهد"، به به‌شداریی د. شیلان عومه‌ر، د.له‌زگین چالی و د. فاروق ره‌فیق به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌رێم عوسمان پانێله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له رۆژی دووه‌مدا به ناساندنی كتێب، فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ره‌خنه‌یی، به‌راوردی ئه‌ده‌بی و راستنووسی دیداری زمانی دایك به‌رده‌وام ده‌بێت، له رۆژی سێیه‌میشدا پانێلی كوردستانی گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پانێله‌كه ده‌بێت و حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، د. عه‌بدولره‌حمان ئاداك، جان دۆست و د. به‌ختیار سه‌جادی به‌شداری له پانێله‌كه ده‌كه‌ن.
له هه‌ولێر دیداری زمانی دایك بهڕێوهدهچێتله هه‌ولێر دیداری زمانی دایك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ساڵانه له رۆژی جیهانیی زمانی دایكدا چالاكی ئه‌ندام ده‌درێت و زمانی دایك به گرنگییه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، یه‌كه‌مجار رۆژی جیهانی دایك له 17ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1999 له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه دیاریكرا و رۆژی 21ی شوباتی هه‌موو ساڵێك بۆ زمانی دایك ده‌ستنیشانكرا.
K24