به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له‌هه‌شته‌مین ڤێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز، ژنه هونه‌رمه‌ندی كورد شه‌هریبان كوردی گه‌یشته شاری هه‌ولێر.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ئاماده‌بوونی ژماریه‌ك له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌هۆتێل چوارچرا له‌شاری هه‌ولێر، فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌ناوی لیژنه‌ی باڵای فێستیڤاڵ و پاریزگاری هه‌ولێرو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌خێرهاتنی شه‌هریبان كوردی كرد.
دواتر خانمه هونه‌رمه‌ند شه‌هریبان كوردی باسی له‌و سه‌ردانه‌ی كرد كه بۆ كوردستان ئه‌نجامیداوه‌و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه به‌شدار ده‌بێت له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له شاری هه‌ولێر كه ئێواره‌ی 20-3 له پاركی شانه‌ده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌جگه له‌پێشكه‌شكردنی چه‌ند گۆرانیه‌ك چه‌ند به به‌رهه‌مێكی نوێش پێشكه‌شی ئاماده‌بوان ده‌كات.
خانمه هونه‌رمه‌ند شه‌هریبان كوردی له ساڵی 1973 له ئه‌زمیر له دایكبوهو سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆساڵی 1987 و به گۆرانی ئهزكچم كچا كوردانم ناسراوه‌و ئێواره‌ی رۆژی 17-3 له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته شاری هه‌ولێر.
PUKmediaپێشره‌و خالید/ هه‌ولێر