Share |

هونەرمەندی ناڤدار عەبدولڕەحمان ئال رەشی كۆچی دواییكرد

روزاشەممە 12/4 هونەرمەندی نێوداری سووری عەبدولڕەحمان ئال رەشی كۆچی دواییكرد.

ئەو هونەرمەندە، كە تەمەنی 83 ساڵ بوو، لە نەخۆشخانەی هیشام سنان لە دیمەشق كۆچی دواییكرد، لە ئەنجامی تووشبوونی بە دۆخێكی دەروونی سەخت.

عەبدولڕەحمان ئال رەشی بە یەكێك لە ستوونەكانی درامای سووری و عەرەبی سەیردەكرا و لەلایەن هەندێكەوە بە (رابەری درامای سووری ) ناودەنرا.

ئال رەشی ئەندامی دامەزرێنەری سەندیكای هونەرمەندانی سووریا بوو، هەروەها كاری لە زۆر كاری سینەمایی و تەلەڤزیۆنی كردووە ، كە هەموویان پێكەوە لە 100 بەرهەم تێدەپەڕن . لەوانەش (كەفەر قاسم ، بەیت جدی ، خالید بن وەلید ، خەوالی ، عەبابید، تووڕەیی بیابان ، بەشی یەكەم و دووەمی بابولحاڕە).

عەبدولڕەحمان ئال رەشی خاوەن دەنگێكی نێربوو ، گۆرانی دەگوت و بەنێوبانگترین گۆرانییە نیشتمانییەكانی گۆرانی ( ئەنا سووری ئاه یا نیالی) بوو، هەروەها لەو دواییەشدا بەشداری لە ئۆپەرێتێكی نیشتمانیدا كرد بەناوی ( هەموو شتێك كە تێكدراوە ئاوەداندەكرێتەوە) ، لەگەل ژمارەیەك لە ئەستێرەكانی گۆرانی.

هەروەها كاروانی هونەریی خۆی بە بەشداریكردن لە زنجیرە درامای (غربال ) كۆتایی پێهێنا، كە بڕیارە لە رەمەزاندا پەخشبكرێت.