Share |

هونەرمەند خالید رەشید كۆنسێرت ساز دەكات

خالید رەشید، هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد بە رووداوی راگەیاند، چەند كۆنسێرتێك لە كوردستان ساز دەكات و دەشڵێت "پەیامی من ئاشتییە".

خالید رەشید، هونەرمەندی بەنێوبانگی كورد كورد لە گەشتی هەواڵە هونەرییەكانی رووداو ئاماژەی بەوەكرد، كۆنسێرتەكان لەدوای مانگی رەمەزان بەڕێوەدەچن، كە بڕیارە لە سلێمانی بێت و ئەگەر سەركەوتووشبن دەتوانن لە شار و ناوچەكانی دیكە كۆنسێرت ئەنجامبدەن.

خالید رەشید دەڵێت "پەیامی من ئاشتییە و دەمەوێت میللەتەكەمان یەكگرتوو بێت".

 

 

رووداو - سلێمانی