رۆژی سێشەممە 5/10/2021، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، پێشانگای تایبەتی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد بۆ هونەرمەندی شێوەکار کیڤان بارزانی، لە گەلەری میدیای هەولێر کرایەوە.
لە پێشانگەدا پۆرترێتی شاعیر و نووسەر و کەسایەتییەکانی کورد وەک: هەژار موکریانی، موسا عەنتەر، عەبدولکەریم مودەڕیس، گیوی موکریانی، جگەر خوێن، حەپسەخانی نەقیب، گۆران ، قانیع، پیرەمێرد، دڵدار، سافی هیرانی، مەحوی، حاجی قادری کۆیی، مەستورە ئەردەڵانی، فەقێ تەیران، مەلای جزیری، ئەحمەدی خانی، عەلی هەریری، تۆفیق وەهبی، عەرەبی شەمۆ، رەفیق حلمی، بێخود، زێوەر و چەندین کەسایەتیی دیکەی ناوداری کورد لەم پێشانگایەدا نمایشکرابوون.
KURDISTAN 24