
بۆ ئه وه ی خه ڵک له ژیانی ئێزیدییه کانی ناو که مپه کان تێبگه ن، کوڕێکی کورد هه موویان به وێنه وه برده ئه ڵمانیا.
ڕێوەند جەواد، فۆتۆگرافەری کورد، ڕۆژی هەینی ١٦ی گوڵان، دەیەمین پێشانگای خۆی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردەوە.
ڕەوەند جەواد ڕاشیگەیاند، "ئەو وێنانەی لە پێشانگاکەدا هەن، ئازاری ئاوارەکانی کورد لە کەمپەکانی باشووری کوردستان دەردەخەن".
هه ڕوه ها له درێژه ی دا، "پێشانگای فۆتۆگرافیم له پاریس و له نده ن و ئه مریکا ساز کردووه ، به ڵام زۆر دڵخۆشم که ڕه وه ندی کورد له ئه ڵمانیا و گه لی ئه ڵمانیا زۆر به باشی پێشوازییان لێ کردووم".
شایانی باسە لە پێشانگاکەدا ١٦ وێنەی لەلایەن ڕۆژنامەنووس ڕەوەند جەواد سامال لە کەمپەکانی ئێزیدی لە باشووری کوردستان گیراون. لە وێنەکاندا ئازار و مەینەتی خێزانە ئێزیدییەکان لە دوای کۆمەڵکوژییەکە دەردەخەن، زۆربەی وێنەکان دەردەکەون کە منداڵان لەبەردەم خێمە وەستاون.