
رۆژی چوارشەممە 9ی نیسانی 2025 بەسەرپەرشتی سەرۆک مەسعوود بارزانی و بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، 17ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەستیپێکرد.
پێشانگاکە کە لەلایەن بەشی ڕۆشنبیری و هونەری المدى ڕێکخراوە و تا ١٩ی نیسان لە سەنتەری پێشانگای نێودەوڵەتی هێولێر لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەردەوام دەبێت.
گەشتی ئەمساڵ بە سپۆنسەری (کوردستان 24)، زیاتر لە 350 بڵاوکەرەوە لە 22 وڵاتی عەرەبی و بیانی بەشداری دەکەن، کە بەشێکیان بۆ یەکەمجارە بەشداری دەکەن، لە وڵاتانی دراوسێ، مەغریب و کەنداو.
بەگوێرەی بەیاننامەی ئاژانسی المدى، تەوەری چاپی ئەمساڵ، "جیهان بە زمانی کوردی قسە دەکات"، بۆ ئاهەنگ گێڕان بە زمانی کوردی و پێشکەوتنەکانی لە ساڵانی ڕابردوودا، بەتایبەتی فراوانبوونی وەرگێڕان لە زمانە جیهانییە جیاوازەکان و هاتنە ناوەوەی زمانی کوردی لە نێو زمانە سەرەکییەکان لە بزوێنەری گەڕانی جیهانی گووگڵ، هەڵبژێردرا.
بە درێژایی پێشانگاکە، سیمینار و دیالۆگی ڕۆشنبیری بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکانی وەرگێڕان و زمان بەڕێوەدەچێت، بە بەشداریی ڕۆشنبیران و پسپۆڕانی کورد، عەرەب، و بیانی.
هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی چاپ و بڵاوکەرەوە و کتێبفرۆشانی عێراق وۆرک شۆپ لەسەر ڕەسەنایەتی کتێب و پیشەسازی چاپ و بڵاوکردنەوە بەڕێوەدەچێت.
هەروەها بەرنامەکە کۆبوونەوەی فیکری و ئەدەبی و ئێوارانی شیعر و واژۆکردنی کتێب لەخۆدەگرێت. چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان لەگەڵ یەکێتی گشتی نووسەران و ڕۆشنبیران لە عێراق هەماهەنگ دەکرێن.
هەروەها لە پێشانگاکەدا چەندین چالاکی و سیمیناری هونەری لەسەر بارودۆخی عێراق و ناوچەکە نمایش دەکرێت.
شایانی باسە، پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێری کتێب، بەسەر چاپە یەک لە دوای یەکەکانیدا، بووەتە پلاتفۆرمێک کە نووسەران و ڕۆشنبیرانی سەرتاسەری جیهان کۆدەکاتەوە، درەوشاوەیی کتێبەکان دەگەڕێنێتەوە لەنێو ئەو تەحەددایانەی کە لە سەردەمی دیجیتاڵیدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.