هونه‌رمه‌ند چۆپی له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا بووه‌ته جێگای بایه‌خی میدیای هۆڵه‌ندی و له‌و ماوه‌یه‌دا چوار رۆژنامه‌ی گه‌وره‌ی هۆڵه‌ندی و چه‌ندین رادیۆ و دوو پرۆگرامی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌نجامداوه‌و تائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه‌و چه‌ندین رۆژنامه‌و رادیۆ‌و که‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنی تر چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه‌و چه‌ندینی تریش په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردووه‌و له ماوه‌ی داهاتوودا بڵاوده‌کرێنه‌وه.
ئه‌مه لینکی یه‌کێك له بهرنامهکانییهتی له که‌ناڵی (NED1) به ناوی (Eenvandaag) له 23-8-2012 دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و یه‌کێکه له باشترین رێپۆرتاژهکانی ئه‌و به‌رنامه‌یه که تائێستا زۆرینه‌ی خه‌ڵك سه‌یری کردووه كه له به‌رنامه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ چۆپی و دایکی و هاوڕێكانی و ئه‌و مامۆستا هۆڵه‌ندییه‌که‌ی چۆپی فێری گۆرانی وتن کردووه دواون.