
کتێبى "جەوهەرى زمان و فەلسەفەى تەئویل" لە نووسینی د.سەعید تۆفیق، لەلایەن نووسەر و وەرگێر عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدراو و بڵاوکرایەوە.
وەرگێڕ ئەو کتێبەی لە عەرەبییەوە کردووەتە کوردى و پەراوێزى بۆ داناوە و چاپخانەى دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم لە سلێمانى بە چاپی گەیاندووە.
کتێبەکە لە چەند بابەتێک پێکهاتووە، سەرەکییەکانیان دەخەینەڕوو:
1- زمان و بیرکردنەوەى شیعریى لاى هایدگەر. لە زمانى هایدگەرەوە بۆ فیکرى هایدگەر، لە بارەى زمان و بیرکردنەوە.
2- بنەماکان و ئاسۆى هیرمینۆتیکاى فەلسەفى لاى گادامێر.
3- هیرمینۆتیکاى دەقى ئەدەبى لە نێوان هایدگەر و گادامێردا.
عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا، جگە لە بواری وەرگێڕان، وەک رەخنەگر و شاعیرێک ناسراوە و خاوەندی چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەیە.
– ZNA هەولێر