Share |

کتێبێک لەبارەی مێژووی هەولێر چاپکرا

هەولێر لە نێوان ساڵانی ۱۹٦۳-۱۹۷٠" ناونیشانی کتێبەکە و لە بنەڕەتدا تێزێکی دکتۆرایە، باس لە ماوەیەکی هەستیاری مێژوویی شاری هەولێر دەکات.

د.شوان خۆشناو نووسەری کتێب لەبارەی ئەم بەرەهەمەوە دەڵێت: کتێبەکە باس لە شاری هەولێر لە کۆتایی حوکمرانی سەردەمی عەبدولکەریم قاسم ۸ی شوباتی ۱۹٦۳واتە لە کودەتای یەکەمی بەعس تا رێککەوتنامەی ۱۱ی ئازاری ۱۹۷٠دەگرێتەوە.

 سەرچاوەی هەمەجۆر و بەڵگەنامەی حیزبی و حکومی زۆری تێدا بەکارهاتووە و هەموو پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییەکانی ئەو ماوە مێژووییە لە رووداوە سیاسییەکان و گۆڕانکاریەکان و شەڕەکانی پێشمەرگە و حکوومەت لە سنووری لیواکە و کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بەشارەکە لە چوار بەشی سەرەکی تاوتوی کراوە.

 نووسەر ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: کتێبەکە بە سوپاسەوە لە چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین و بە سپۆنسەری خانەوادەی فەرماندەی فارس باوە چاپکراوە، ماوەیەکی دیکە بە نیازین لە کۆڕێکی تایبەتدا دابەشکردن و ئۆتۆگرافی بۆ بکەین.

 

هەولێر(ZNA)- "