Share |

گه‌ره‌كمه‌ له‌خۆم ده‌ربچم... چنار ناميق

 

 

 

. هه‌رچه‌ند به‌چاو ناتبينم و

گوێم له‌ترپه‌ي پێشت نييه‌

شنه‌ي بايه‌

بۆنتم به‌سه‌ردا ده‌هێنێ

دڵم واهه‌ست ده‌كا

له‌ته‌نيشت تۆدايه‌....

گه‌ره‌كمه‌ له‌ خۆم ده‌ربچم

لێ بۆ هه‌رجێيه‌ك ده‌ڕۆم

(خۆم) له‌گه‌ڵما دێت...

 

بريا جه‌سته‌ش ده‌رگاي هه‌با

ئه‌وده‌م رۆحم له‌ په‌نجه‌ره‌ي جه‌سته‌مه‌وه‌

دڵم له‌قه‌فه‌زي سنگم

خۆميش له‌په‌يكه‌ري به‌ژنم

خۆمان له‌يه‌ك داده‌ماڵي و

وه‌كو خه‌ياڵم په‌رت ده‌بووين

خه‌ممه‌ ئه‌وده‌ميش تۆم له‌گه‌ڵ بێيت!

 

جه‌سته‌و رۆحم لێك راماون

كاميان هێنده‌ به‌خورپه‌يه‌

منيش له‌وان راماوتر

تێيان ده‌ڕوانم

كاميان له‌خۆم دابماڵم

تاسه‌ت ناكه‌ن؟