Share |

گەنجێكی كورد لاپەڕەی سەرەكی ڕۆژنامەكانی جیهان داگیر دەكات

'دەنگی عەمار كوفی سنوورەكان تێدەپەڕێنێت'

 

هەفتە لەدوای هەفتە، توانا و لێهاتوویی عەمار كوفی، تاكە بەشداربووی كورد لە بەرنامەی بەناوبانگی عەرەبی (عەرەب ئایدڵ) زیاتر بە دیار دەكەوێت، كە لە دواهەمین بەرنامەدا، گۆرانیبێژ (ئەحلام) كە یەكێكە لە دادوەرەكانی بەرنامەكە، عەماری بە ڤۆڵت و تەزووی كارەبا وەسف كرد.

                         

هەر لەو بەرنامەیەدا، لە ڕادەبەدەر بینەران سەرسامیی خۆیان بە دەنگی عەمار كوفی دەر دەبڕن و تەنانەت ڕۆژنامەی تەلەگرافی ئوستڕاڵیش لە چاپە عەرەبییەكەیدا و لەلاپەڕەی یەكەمیدا، وێنە و هەواڵێكی لەبارەی عەمار كوفی بڵاو كردووەتەوە و بەو دەنگە وەسفی كردووە، كە سنوور ناناسێت.

)باسنیوز) شۆڕش محەمەد