ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 1-10-2016 یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له لێپرسراوانی حكومی و حزبی و هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكارانی كوردستان و بیانی ده‌ستیپێكرد.
فوئاد جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: ئامانج له‌و فێستیڤاڵه ئه‌وه‌یه كه ئیتر سینه‌ما له كه‌رتی حكومه‌ته‌وه ببه‌ینه كه‌رتی تایبه‌ت.
یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ماوه‌ی چوار ده‌خایه‌نێت و 55 فیلم له 24 وڵاته‌وه كێبركێی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری ئاڵتونی ده‌كه‌ن.
جێی باسه 7500 كورته فیلم و فیلمی درێژ له 105 وڵاتی جیهانه‌وه ره‌وانه‌ی فێستیڤاڵ كراوه و لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن 45 فیلمی كورت و 10 فیلمی درێژی بۆ كێبڕكێ هه‌ڵبژاردووه بۆ وه‌رگرتنی 17 خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری ئاڵتونی.
PUKmediaجه‌واد حه‌یده‌ری