Share |

یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ دەستیپێكردئەدەب و هونەر

بە دروشمی 25 ساڵە بەهرە و ئازادی ئاوێزانی گەلاوێژن،  ئێوارەی  روژی  25-5-2022، لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی كارەكانی یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دەستیپێكرد.

خولی 25 هەمینی فێستڤاڵی گەلاوێژ بۆ ماوەی چوار رۆژ لە شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت و چەندین چالاكی ئەدەبیی و كلتوریی و هونەریی لەخۆ دەگرێت.

لە دەستپێكی چالاكییەكانی ئەمڕۆدا هونەرمەندی ناوداری كورد شەهرامی نازری و  هونەرمەندانی شاری سلێمانی و  ئۆركێسترای بەشی میوزیكی كۆلێژی هونەری زانكۆی سلێمانی چەند بەرهەمێكی گۆرانی و میوزیكیان پێشكەش كرد.

دواتر لیژنەی ئامادەكاری فێستیڤاڵ خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشییە هەریەك لە: شەهرامی نازری، مەزهەری خالقی، ئەرخەوان، ئەنوەر قەرەداخی، فوئاد مەجید میسری و ئەحمەد سالار، چەند پارچە هۆنراوەیەكی عەرەبی لە لایەن  شاعیری میسری فاتیمە ناعود،  بە زمانی كوردی و  لەلایەن خاتوو، نەشمیل عەلی بەرزنجی، بە زمانی فارسیش لەلایەن،  شەمس لەنگرودییەوە پێشكەشكران.

لە كۆتایی بەرنامەی یەكەم رۆژی فێستیڤاڵیشدا گەشتێك بەنێو ئاواز و گۆرانیی و موزیكی گەلان لەلایەن گروپی ”ئەفسانەی خۆرهەڵات و  نمایشی جل و بەرگی كوردیی پێشكەشكرا.

 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق