له‌شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان شەوێکی شیعری له‌ژێر ناوی “ مۆمی فڕیدراوی خۆشەویستی و شەڕ”. (شموع في مهب الحب و الحرب) له هۆڵی“HRRK“یەکێتیی ڕۆشه‌نبیرانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ژنانه شاعیر و نوسه‌ره‌كان رێكخرا.
مریه‌م تەمۆ، نووسەر و شاعیر و ئەندامی ڕۆشه‌نبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ نۆرس پرێس ڕایگه‌یاند ” ئه‌و شەوه شیعرییه دەرفەتێکی گرنگە بۆ نووسەران تا به‌رهه‌مه‌كانیان پێشکەش بكه‌ن له شەوه شیعری “ مۆمی فڕیدراوی خۆشەویستی و شەڕ”.
مریه‌م هەروەها باسی لەوە کرد کە ” چەندین شیعر کە بە ئازارەوە نووسراون پێشکەش کران، شاعیرانیش لە دەرفەتێکی سەختدا هەستی خۆیان ده‌رده‌بڕن”.
ڕاشیگه‌یاند “4 شاعیری ژن بە شیعری خۆشەویستی و شه‌ڕ بەشدارییان کرد، هەروەها منیش بە 2 شیعری خۆشەویستی بەشداریم کرد”.
ده‌شڵێت “بەدڵنیاییەوە لەم دۆخە سەختانەدا، کاتێک دەرفەتێكی وا ده‌ڕه‌خسێت، هه‌موو شاعیران به دووخۆشییهوه به‌شداری ده‌كه‌ن“.
هۆڵی یەکێتیی ڕۆشه‌نبیرانی ڕۆژئاوای كوردستان
هۆڵی یەکێتیی ڕۆشه‌نبیرانی ڕۆژئاوای كوردستان
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه نووسەر و شاعیر هه‌نا داود دەڵێت، “بەپێی ناوی ئێواره شیعرییه‌كه، ویستم شیعرێكی خۆشەویستی پێشكه‌ش بكه‌م، بۆ ئەوەی ئاماده‌بووان پشوویەک بده‌ن لە ماندوێتی“.
ده‌شلێت ” به هه‌سته‌ی شاعیری ژن، ویستم هه‌ستی هه‌موو ژنان ده‌ربڕم. و پێویسته ژن زیاتر له‌وه هه‌ستی خۆیان ده‌ربڕن و به‌نوسین پێشكه‌شی بكه‌ن”.
هه‌نا هه‌روه‌ها گوتی “به‌خۆشحاڵییه‌وه شیعرەکانم به‌دڵی گوێ‌گران بوون”.
قامشلۆ نۆرس پرێس
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی – نه‌سرین قادر