له‌ژێر درووشمی "به‌ره‌و تێپه‌ڕاندنی چوارچێوه داخراوه‌كان" بنكه‌ی ڕووناكبیریی گه‌لاوێژ " بیست و یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له ڕۆژانی 5 و 6 و 7ی نیسان دا له شاری سلێمانی و له هۆڵی ته‌وار به‌ڕێوه‌ده‌بات و خولی ئه‌مساڵیشی به ناوی عه‌فرینه‌وه ده‌بێت.
گه‌لاوێژ، فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌یه و له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا به به‌رده‌وامی له لایه‌ن بنكه‌ی ڕووناكبیریی گه‌لاوێژه‌وه ڕێك ده‌خرێت، ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو فێستیڤاڵه‌كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ١١ی ساڵی ڕابردوو وه‌ك هه‌موو ساڵه‌كانی تر به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به هۆی خراپیی بارودۆخی سیاسی و قه‌یرانی داراییه‌وه بۆ مانگی چوار دوا خرا و به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ڕووناكبیریی گه‌لاوێژیش بێت له‌مه‌ودا ساڵانه فێستیڤاڵه‌كه له مانگی چواردا ساز ده‌كرێت.
فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی گه‌لاوێژ جیاواز له ساڵه‌كانی تر له سێ ڕۆژدا به‌ڕێوه ده‌چێت، كه تیایدا جگه له خوێندنه‌وه‌ی شیعر و لێكۆڵینه‌وه كوردییه‌كان، ڕۆژی تایبه‌ت به میوانانی فارس و عه‌ره‌ب هه‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، سه‌رۆكی بنكه‌ی ڕووناكبیریی گه‌لاوێژ، به ڕه‌خنه‌ی چاودێری ڕاگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كیی دواكه‌وتنی بیستویه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ڕووناكبیریی گه‌لاوێژ له مانگی یانزه‌ی 2017 بۆ مانگی چواری 2018 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پاردا به‌سه‌ر كوردستان هات، به تایبه‌تی له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه دۆخێك درووست بوو كه نه‌ده‌كرا فێستیڤاڵی تیادا ساز بكرێت، بۆیه به ناچاری فێستیڤاڵ دوا خرا.
وتیشی: "له دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و ڕاوێژ به سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فێستیڤاڵ به‌رێز كاك مه‌لابه‌ختیار، بڕیار درا فێستیڤاڵ له مانگی چواری ئه‌مساڵدا ساز بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی گه‌لاوێژ به‌رده‌وام بێت و له بیست ساڵی ڕابردوو دانه‌بڕێت، ئه‌گه‌رچی قه‌یرانێكی دارایی زۆر كاریگه‌ر سه‌رانسه‌ری كوردستانی گرتووه‌ته‌وه بێگومان له‌وانه فێستیڤاڵی گه‌لاوێژیش، ئه‌وه‌ش وای كردووه چالاكییه‌كان ته‌نها له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا پێشكه‌ش ده‌كرێن كه پێشتر له ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا پێشكه‌ش ده‌كران."
د.نه‌وزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، مانگی چوار مانگێكی گونجاوه بۆ فێستیڤاڵ چونكه هه‌م كه‌شوهه‌وا به گشتی سازگار و سه‌رنجڕاكێشه، هه‌م كوردستانیش سه‌وز و جوانتره و هه‌م بۆ میوانانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ش گونجاوه، بۆیه بڕیارمان داوه له ساڵانی داهاتووشدا له ناوه‌ڕاستی مانگی چواردا فێستیڤاڵ بكرێت.
به‌رنامه‌كانی فێستیڤاڵ به‌م جۆره ده‌بن:
ڕۆژی یه‌كه‌م- پێنج شه‌ممه 5/4/2018
كات 10ی سه‌رله‌به‌یانی
-كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ
-كردنه‌وه‌ی پیشانگای شێوه‌كاری له لایه‌ن گرووپی هونه‌ریی دڵخواز ده‌رباره‌ی به‌رخودانی عه‌فرین
-وتاری سه‌رۆكی بنكه‌ی ڕوناكبیریی گه‌لاوێژ له لایه‌ن د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د
- وتاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی
-وتاری سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فێستیڤاڵ به‌ڕێز مه‌لابه‌ختیار
-چالاكیی هونه‌ری له لایه‌ن تیپی هونه‌ریی میللیی لوڕ
- تێكستی شاعیری كورد شێركۆ بێكه‌س (به سینه‌ما ڤیژن)
-تێكستی ژنه شاعیری عه‌ره‌ب ئیكرام عه‌بدی
- شیعرێكی فارسی له لایه‌ن عه‌لی عه‌بدولڵاهی
-كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی كتێب له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی
دیداری دوای نیوه‌ڕۆ
كات 3:30
دیداری شیعری به ناوی شاعیری كۆچكردوو (ڕۆسته‌م باجه‌لان)
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕ: ته‌ڵعه‌ت تاهیر
* مه‌ركانه‌ی شیرین- یوسف عه‌بدوڵڵا
* كاتژمێره‌كان له كۆتایی شه‌ودا ده‌ڕۆن- به‌ختیار ئۆغه‌ن
* ژن‌بوون- سروه عوسمان مسته‌فا
*تا زه‌رده‌ی ئاوابوون به‌هێ- شه‌هرام هوژه‌بری
* سه‌ده‌ی په‌رتبوو- محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
* به ئۆتۆمبێلێكی كۆن پیاسه ده‌كه‌م- نسار مسته‌فا
* 1,2,3,4,5,6,7,8,9,10,11,12,13,14,15,16,17,18,19- هێمن قوربانی
* ئه‌ز دێ گونه‌هێن خوه ده‌مه بای- ئه‌لند باله‌ته‌ی
* گۆرانیی غه‌مگین- ئاكار محه‌مه‌د
* من و جه‌نگ- به‌ختیار شاره‌زووری
* له نه‌خۆشییه‌ك ده‌ترسم- داستان به‌رزان
* ڕێگایه‌ك له مندا گۆرانی ده‌ڵێ- به‌یان ئیبراهیم
* من به‌پێوه ده‌مرم- دیار سۆفی
* براكان- حسێن له‌تیف
* سنوره‌كانی هایكۆ و ڕۆژه درێژه‌كان- داستان مارف
* سه‌فه‌رێك له هێڵی زه‌ماندا- بیژه‌ن ڕه‌حمانی
دیداری چیرۆك به ناوی چیرۆكنووس (جه‌لیل كاكه‌وه‌یس)
ئه‌م چیرۆكانه ده‌رچوون، به‌ڵام ناخوێنرێنه‌وه، ته‌نیا له ساڵنامه‌ی گه‌لاوێژدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه:
* مرۆڤی نوێ- هه‌ورین نه‌جات
* قه‌ده‌ری ژین و ئه‌ڤین- حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
* ڕه‌ڤین- ئه‌حمه‌د جاسم
* وێنه تۆزلێنیشتووه‌كانی براكه‌م- سیروان كه‌ریم
* لاتێغائیل- هه‌ڵمه‌ت حسێن
* دوو ئێواره‌ی ئاسایی- كاروخ فه‌همی
*ڕوئیا- ڤیدا قادری
* جانتاكه‌م له كوێ ده‌كه‌وێته خواره‌وه- سواره نه‌جمه‌دین
ڕۆژی دووه‌م – هه‌ینی6/4/2018
كات 10ی سه‌رله‌به‌یانی
توێژینه‌وه عه‌ره‌بییه‌كان
دیداری د.فالح عبدالجبار
ته‌وه‌ری: “وه‌رگێڕانی ئه‌ویدی له ڕووی كولتوورییه‌وه”
پانێلی یه‌كه‌م: كات 10 تا 11:15
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل: عه‌بدولڵا تاهیر به‌رزنجی
د.فه‌رید زاهی: له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی دی، مه‌كری وه‌رگێڕان و گه‌مه‌ی مانا
فازل سامر: وه‌رگێڕان له نێوان وردبوونه‌وه له ده‌ق و وردبوونه‌وه له ئه‌ویدی
ڕفعه‌ت سه‌لام: وه‌رگێڕانی شیعر، وه‌رگێڕانی رۆح
عبدالستار به‌یزانی: وێنه‌ی ئه‌ویدی له‌وه‌رگێڕاندا، پۆست شۆڕشی په‌یوه‌ستكاری
پانێلی دووه‌م: 11.30 تا 12.45
به‌رێوه‌ه‌به‌ری پانێل: د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د
سه‌عد محه‌مه‌د ڕه‌حیم: وه‌رگێڕانی ئه‌ویدی و ساته‌وه‌ختی ونبووی ڕۆشنگه‌ری
سه‌ڵاح ئه‌لوه‌دیع: وه‌رگێڕان وه‌ك بریارلێدانێك له ئه‌ویدی و جیاوازی
ئیكرام عه‌بدی: وه‌رگێڕان و ئیشكالییه‌تی كولتوورویستی
ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌هاوی:چامه زمانی كۆكراوه‌ی ده‌ریا و شه‌یۆلی مرۆڤه‌كانه
دیداری دوای نیوه‌ڕۆ- كات 3.30
پانێلی: بابه‌ته فارسییه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل: مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
- محه‌مه‌د محه‌مه‌د عه‌لی: كولتوور له ڕوانینێكی تره‌وه
- مه‌هدی غه‌برایی: رۆڵی ئه‌ده‌بیات له په‌یوه‌ندییه كولتورییه‌كندا
- عه‌لی نه‌جات عه‌لی: دیارده‌ناسی نه‌فره‌تی ڕه‌گه‌زی
- ڕه‌زا عابد: شكۆی شه‌هاده‌تی رۆشنبیری
- محه‌مه‌د قاسمزاده: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی شاعیری ئێرانی نوێخواز نیمایۆشیج
- ئه‌حمه‌د
PUKmedia / چاودێرنیوز