![](http://semakurd.net/sites/default/files/imagecache/400xY/dd.jpg)
هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد (عەدنان كەریم)رایگەیاند، لەگەڵ كۆمپانیای (ئاڤا میدیا) گرێبەستی ئیمزاكردووە بۆ بڵاوكردنەوەی دوایین بەرهەمی هونەریی (خاتوون)
رۆژی چوارشەممە 3/8 لەكۆنگرهیهكیدا كە بۆ ناساندنی دوایین بەرهەمی خۆی لەگەڵ گروپی كامگارەكان بۆ رۆژنامەنووسانی سازكردبوو له سلێمانی عەدنان كەریم گوتی كە خوازیارە له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندن سیدیه‌كه‌ی بڵاو ببێته‌وه.
لەكۆنگرەكەدا ناوی گۆرانی نێو بەرهەمەكەی ئاشكراكرد‌و رایگەیاند گۆرانییەكان كە سەرجەمیان شیعری عەبدوڵڵا پەشێون، به‌ناوه‌كانی (چاوه‌ڕوانیی، خۆشم ده‌وێی - خاتوون، دارستانی سوتان، داگه‌ڕان، له‌به‌رده‌رگه، ئاواتێكو جوانیت)
بەرهەمی خاتوون، لەلایەن كامگارەكانەوە ئاواز‌و موزیكی بۆدانراوەو عەدنان لەگەڵ (سەبا كامگار) بەشێوەی دوێت گۆرانییەكانیان گوتووەتەوە.
ده‌رباره‌ی تۆپبارانكردنی ناوچە سنوورییه‌كان لەلایەن ئێرانەوە گوتی " هه‌ر هێزێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ركوردستان وه‌ك هونه‌رمه‌ند به‌رگریی ده‌كه‌م‌و پێم ناخۆشه‌و هه‌میشه دژی ده‌وه‌ستمه‌وه