ئه‌و كه‌هه‌میشه لهكهڵیا ئه‌دوێی, بهشعرێكی مه‌حوی ئه‌تباته‌وه ناو خانه‌قای عاریفان وله‌وێ به‌ده‌نگی ته‌هلیله‌و ناڵه‌ی ده‌ف و زیكری شه‌وانه مه‌ستت ئه‌كات!!!
ئه‌و هه‌تا ئێستایش ئالوده‌یه بهبوَنی گوڵه مێخه‌كی مناڵی و به‌رده‌وام لهكوڵانهكانی به‌رائه‌تدا ده‌سته‌كانی بهجێهێشتووهوسهرقاڵی نوسینه‌وه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌كانی دایكیه‌تی!!!
ئه‌و ده‌مێكه بهخوَیی و جامتایهك شعری نارنجی یه‌وه له‌سه‌فه‌ری ئاسمان كهڕاوهتهوهوهێندهی باڵای شه‌وی یه‌ڵدا بوَنی باران و ڕه‌نگی تریفه‌ی بوَ هێناوینه‌ته‌وه. . ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له‌باخچه‌ی ووته‌كانیدا وه‌نه‌وشه‌ی عه‌شق بچنین..
نه‌به‌ز پێنجوێنی.. شاعیرێك له‌گه‌ڵ جوانیا ئه‌وین و وه‌فا ئه‌نوسێته‌وه.
كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌م شاعیره‌دا ئه‌كه‌ویته گفتوگوَ (بێزاری) بارگه‌و بنه‌ی خوَی ئهپێچێتهوهو ئیدی هه‌ست ئه‌كه‌یت به‌فری شادی په‌یتا په‌یتا دات ئهپوَشێ، چونكه ووته‌ی ئاسایی ئه‌و پارچه‌یه‌كه له‌شعر..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زوَر سه‌رقاڵ بوو به كاری ڕوَزژانهی خوَیهوه به‌ڵام كاتێك داوای ئه‌م دیداره‌مان لێ‌كرد ده‌ستی نه‌نا بهڕوومانهوهو زوَر بهخوَشحاڵیهوه قبوڵی كردین..
ئێمه‌یش سوپاسی ئه‌كه‌ین..
فه‌رموون له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كانی ئێمه‌و وه‌ڵامه‌كانی به‌ڕێزیان..
- به‌هه‌شت كه‌یوانی.. سه‌ره‌تای ئاشنا بوونت به دنیای شیعر بۆ كه‌ی ئه‌گه ڕێته‌وه ؟چۆن چوویته ناو ئه‌و دنیایه‌ی كه پێی ده‌ڵێن دنیای جوانی شیعر؟
نه‌به‌ز پێنجوێنی.. له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ت سه‌باره‌ت به‌شعر بوو ڕێگه‌م بده به‌هه‌ناسه‌ی شعر وه‌ڵامت به‌مه‌وه..
شعر باخچه‌یه‌كی بوَن خوَشی به‌گوڵ ڕازاوه‌یه.. ئه‌وه‌ی ڕوَژێك ڕێیی تێبكه‌وێ ئیدی نایه‌وێ بوَ ئه‌به‌دی بێته ده‌رێ!!! به‌ڵام بیرمان نه‌چێت كاتێك ڕوَیشتی ئه‌بێت هێنده‌ی په‌پووله ناسك بیت ئه‌گین جێگه‌ت نابێته‌وه.. .
جوان له‌بیرمه من كاتێك به‌غه‌ریبی ڕێم تێی كه‌وت ته‌مه‌نم 13 ساڵ بوو.. هه‌رئه‌وكات به‌جوانی و ناسكی و بوَنخوَشی مه‌ست بووم.
به‌ته‌واوی هوَگری جوڵه‌ی گه‌ڵاكانی بووم ، له‌وێڕا ههركهناری بوو ڕازی شه‌وانه‌یان بوَ نه‌سیمی به‌ربه‌یان ئه‌گێڕایه‌وه، ههرگوڵههێروَی ئه‌وین بوو به‌دووای جنینهوهی به‌خته‌وه‌ریدا ههڵوهدابوو، له‌وێ.. دره‌ختێك.. گه‌ڵایه‌ك.. كانیه‌ك نه‌بوو
بوَنی تریفه‌ی نه‌گرتبێت. ئێستا ئه‌پرسم ئه‌گه‌ر ئه‌مه دنیای شعربێت بوَچی بوَههتاههتایه له‌وێ نه‌بم؟؟؟
به‌هه‌شت كه‌یوانی.. شعر چی پێ به‌خشیت و چی لێ سه‌ندیته‌وه؟
نه‌به‌ز پێنجوێنی.. هه‌رچی جوانی وناسكی ژیان هه‌یه شعر به‌منی به‌خشیوه شتێك شك نابه‌م شعر له‌منی سه‌ندبێته‌وه..
به‌هه‌شت كه‌یوانی.. به‌ڕێزت له دیدارێكدا ئه‌ڵێیت:هه‌موو نوسه‌رێك كه تێكه‌ڵ به دنیای نوسین ئه‌بێت سه‌ره‌تا به شه‌قامی شیعردا پیاسه‌ی كردووه. !مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌بێت به شاعیر سه‌ره‌تا ده‌ستی نوسینی هه بێت ؟یان ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌بێته نوسه‌ر سه‌ره‌تا به شیعر ده‌ستی پێكردبێت؟
نه‌به‌ز پێنجوێنی.. وه‌ك مه‌رج نه‌خێر.. به‌ڵام شاعیران له‌سه‌ر ئه‌وه كوَكن كه شعر كاركردنه له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی زمان له‌حاڵه‌تی سروشتی خوَی. كاتێكیش كه‌سێك دێته ناو فه‌زای نوسینه‌وه پێویستی به‌م شهڕهههیه له‌گه‌ڵ زمانی خودی خوَیدا بوَیه باشترین چه‌ك بوَئهم شه‌ڕه‌یش( شعره) به‌و پێیه‌یش شعر دنیایه‌كی ناسكه بێگومان هه‌موو كه‌س پێی خوَشه لانی كه‌م له‌سه‌رچاوه‌ی كانیه‌كانی بوَ ته‌نها جارێكیش بێت گه‌رووی ووشكی پاراو بكات. یان له‌سایه‌ی درهختێكیدا سه‌رخه‌وێك بشكێنێت. ئه‌و بوَچوونهی منیش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه..
به‌هه‌شت كه‌یوانی.. ته ئسیری كام شاعیرت له‌سه‌ر بووه له كلاسیكه كاندا؟ وه ئێستا موعجیبی شیعری كام شاعیری ئه‌م سه‌رده‌مه‌یت ؟
نه‌به‌ز پێنجوێنی.. به‌نیسبه‌تی ته‌ئسیری شاعیرانی كلاسیكی له‌سه‌ر من ، ناتوانم به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ئاماژهبكهم به‌ناوی شاعیرێك. به‌ڵام به‌گشتی ئه‌توانم بڵێم زیاتر ئهوشاعیرانهی كهشعرهكانیان نیشتیمانین یان ڕوداوه كوَمهڵایهتیهكان وجوانی سروشت لهشعرهكانیاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه خوێندنه‌وه‌ی شعره‌كانیان له‌سه‌ر زمان ئاسانه‌و خوێنه‌ر به‌ئاسانی لێیان تێ ئه‌گات.
(قانع و بێ كه‌س وگوَران و هێمن) نمونه‌ی ئه‌و شاعیرانه‌ن كه‌من پێش شعر نوسین سودی زوَرم لهشعرهكانیان وه‌رگرتووه. ئه‌توانم بڵێم شعره‌كانی ئه‌وان داره‌داره‌یان پێ‌كردم هه‌تا لهبههارێكدا پێبگرم.. !
كاتێكیش كهوتمهسهرپێی خوَم تێكه‌ڵ بهشعرهكانی نالی و مه‌حوی بووم ئیتر هه‌ستی شعرنوسین زیاتر له‌منا گه‌شه‌ی كرد. له‌ڕاستیدا شاعیرانی كلاسیكی وه‌ك میوه هه‌ریه‌كه‌و تام و ڕه‌نگ و بوَنی تایبه‌ت بهخوَیان هه‌یه. بوَوهڵامی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت.. له‌ئێستادا ( ئه‌گه‌ر شاعیرانی تر لێم زویر نه‌بن) جمال غه‌مبار به‌شاعیرێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌زانم و خاوه‌نی ڕێچكه‌ی تایبه‌تی خوَیهتی و چێژی زوَر له‌شعره‌كانی وه‌رده‌گرم..
به‌هه‌شت كه‌یوانی.. ده‌وترێت شاعیر هه‌میشه له واقیعدائهژی ئه‌مه تا چه‌ند راِسته؟ توپێت وایه له‌واقعدا ئه‌ژی یان له‌خه‌یاڵا ؟ یان هه‌ردووكیان؟
نه‌به‌ز پێنجوێنی.. واقع هه‌میشه سێبه‌ری بهسهرشاعیرهوه هه‌یه به‌ڵام ناتوانین وجودی خه‌یاڵیش كه‌شتێكی حه‌تمیه له‌م مه‌یدانه‌دا بكه‌ینه ده‌ره‌وه.
وه‌ك به‌ختیار علی ده‌ڵێت.. (خه‌یاڵ ده‌شێت واقع ته‌واو تێك بشكێنێت و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ڕووه زاڵه‌كانی بدات)
هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا به‌ختیار علی مه‌به‌ستی له‌وێنه‌ی ساده‌ی ئێمه‌یه بو واقیع نه‌ك خودی واقیعی مادی..
به‌ڵێ خه‌یاڵ ئه‌و ئان و ساته‌یه كه شعری تیا له‌دایك ئه‌بیت ههرشعرێكیش خه‌یاڵ به‌رهه‌م بێنێت زیاتر هه‌ستی خوێنهرئهبزوێنێت.
به‌هه‌شت كه‌یوانی.. شیعره‌كانت عهشقكێكی زۆری پێوه دیاره؟ ئه‌م شیعرانه بئ خاوه‌ن نین كێ له پشت ئه‌م شیعرانهوهیه؟
نهبهزپێنجوێنی.. عه‌شق سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شعرێكه، له‌غیابی عه‌شقا ئه‌سته‌مه شعر به‌مانا فراوانه‌كه‌ی بێته بوون!!!
هه‌موو ده‌قێكی زیندوو بارگاویه به‌عه‌شق، ئیدی ئه‌و عه‌شقه ههرجوَرێكی عه‌شق بێت وه‌ك عه‌شقی خوایی عه‌شقی نیشتیمان عه‌شقی دایك. .. .. . تادووایی.
شعره‌كانی منیش به‌ده‌ر نیه له‌م حاڵه‌ته. هه‌ڵبه‌ت بونوسینی ههرشعرێكم چیروَكێكی باڵابه‌رز حوزری هه‌بووه كه‌ئه‌و چیروَكه هه‌ڵگری مانیفێستی عه‌شقێك بووه كهپاڵنهری سه‌ره‌كی بووه بوَ نوسین و له‌دایك بوونی..
به‌هه‌شت كه‌یوانی..
ڕه‌نگه‌ش سه‌رمه‌ست بم بهبوَنی مناڵیم و
دواهه‌مین وه‌سێتی دایكم بخوێنمه‌وه
دایكم ده‌یوت
- عه‌شق گوَزهیهكه هه‌موجارێ به‌ساغی له كانی نایه‌ته‌وه
- حه‌قیقه‌تیش مشتێ زه‌نگیانه‌ی خاكی یه‌و بهكوێری ناهوَنرێتهوه
دایكم ده‌یوت
- ئه‌گه‌ر ویستت له‌گه‌ڵ ده‌ریا بیته هاوڕێ
ده‌رگای دڵت له‌ڕوی نهوڕهسهكانی خوَشهویستی دامه‌خه..
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه كوَپلهیهكه لهقهصیده شعرێكی توَ به‌ناوی (مه‌ستانه‌تر له‌باران له‌گه‌ڵ شه‌ماڵ سه‌فه‌رێ)
ئه‌ته‌وێ لێره‌دا بڵێی چی ؟
نه‌به‌ز پێتنجوێنی.. ئه‌مه‌وێ بڵێم ئه‌گه‌ر عه‌شق لای خه‌ڵكی بریتی بێت ته‌نها له‌جوانی و به‌رائه‌ت ئه‌وا پێویسته دیوه شاراوه‌كه‌ی تری عه‌شق كه‌شف بكه‌ین كه‌بریتی یه لهوێڵ بوون و ئاواره بوون وگریان و دوواجار ره‌نگه له‌ده‌ستدانیشی له‌گه‌ڵدا بێت. چونكه مه‌رج نیه هه‌موو عاشقێك له‌گه‌ڵ مه‌عشوقه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بیت.. (هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم عه‌شقی مه‌جازییه)..
سه‌باره‌ت بهحهقیقهتیش ئه‌وه‌یه كه‌سێك خوَی حه‌ق بین و حه‌ق ناس نه‌بیت ناتوانێت پارێزگاری له‌چه‌مكی حه‌ق بكات هه‌روه‌ك چوَن زه‌نگیانه به‌بێ بوونی بینایی هوَنینهوهی كارێكی سه‌خته!!!
به‌هه‌شت كه‌یوانی.. ئاستی شیعری كوردی له ئیستادا چۆن ههڵئهسهنگێنیت؟
نه‌به‌ز پێنجوێنی.. شعری كوردی له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌هه‌یه بوَههڵكشان و چه‌ندین قه‌ڵه‌می به‌بڕشت به‌رهه‌می جوان پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی كوردی ئه‌كه‌ن ، به‌ڵام هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه ڕوَژانه ئیهانه به‌شعر ئه‌كرێت به‌ناوی شعره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی وا زوَرجار داهێنانی سه‌قه‌تیشی پێوه ئه‌كرێت كه‌ناوی نراوه (موبایلهشعر)!!! ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ و مایه‌ی سه‌رسوڕمان و گله‌ییه ئه‌وه‌یه له‌ئیستادا هیچ هه‌وڵێك بوَ ڕیگرتن نیهوهیچ سانسوَرێك به‌دی ناكه‌ین بوَ ئه‌م حاڵه‌ته ناته‌ندروسته كه‌فه‌زای شعری كوردی شێواندووه كه وه‌زاره‌تی ڕوَشنبیری به‌رپرسی یه‌كه‌مه و حه‌ق وایه به‌جدی ئاوڕلهم بابه‌ته هه‌ستیاره باته‌وه.
له‌دووای ئه‌مه‌یش ڕوَژنامهو گوڤاروسایتی ئهلكتروَنی و میدیابهگشتی ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له‌بره‌ودان به‌م حاڵه‌ته كهئهبینین ئه‌و شعرانه به‌بێ فلته‌ر لای ئه‌وانیش تیده‌په‌ڕیت.
لێره‌دا قسه‌یه‌كی شاعیر (محمد كوردوَ)م بیر ئه‌كه‌وێته‌وه كه‌ئه‌ڵێت. (له‌ئێستادا كێشانه‌و پێوانه بوَبڵاوكردنهوهی شعر دوَستایهتی یه یان ئه‌ڵێن فڵان كه‌س برای شه‌هیده بوَی بڵاو بكه‌نه‌وه.
سه‌یره ئێمه بوَ جوانكردنی ژیان شه‌هید ئه‌كرێین كه‌چی پاداشتمان شێواندنی یه‌كێك له بهرههمهجوانهكانی ژیانه كه ئه‌ویش ئه‌ده‌به)
لێره‌دا منیش ئه‌ڵێم حه‌ق وایه هه‌موومان لهخوَمان ببرسین، نه‌وه‌ی ڕابوردوو نالی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی و وه‌فایی وچه‌ندین كه‌ڵه‌شاعیری هاو شێوه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌ئێمه به‌خشی ئه‌بێ ئیمه چی به‌نه‌وه‌ی داهاتوومان ببه‌خشین؟؟؟
به‌هه‌شت كه‌یوانی.. له‌دووای یه‌كه‌م به‌رهه‌مت له‌ساڵی 2004 به‌ناوی (خه‌زانی خوَزگه) هیچ به‌رهه‌مێكی ترت بڵاو نهكردوَتهوه. هوَكاری بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی بوچی ئه‌گه‌ڕێته‌وه؟
نه‌به‌ز پێنجوێنی.. وایه دروسته.. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ته‌نها هوَكاری چاپ نه‌كردنی به‌رهه‌می ترم بوَ سه‌رقاڵی خوَم ئه‌گه‌ڕێته‌وه.. ئه‌گین چه‌ندین ده‌قی شعریم له‌دووتوێی كتێبێكدا ئاماده‌یه بوَ چاپ ته‌نها توزێك لێبڕانی گه‌ره‌كه به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌نزیكترین كاتدا بتوانم چاوی خوێنه‌رانی پێ ڕوناك بكه‌مه‌وه.
به‌هه‌شت كه‌یوانی.. شاعیر ههمیشهههست ناسكه شته‌كان به ناسكی ئه‌بینێت. !هه‌ستی تۆ بۆ ئه‌م ووشانه چییه. ؟
شعر.. هاوڕێ.. پیری
نه‌به‌ز پێنجوێنی..
شعر.. باڵنده‌یه‌كه له‌قه‌فه‌سی هه‌ر پێناسه‌یه‌كدا به‌ندبكرێت جوانی خوی له‌ده‌ست ئه‌دا.
هاوڕێ.. ده‌رگایه‌كه له‌سه‌ری نوسراوه هاتنه ژووره‌وه ته‌نها بوَ ئه‌هلی وه‌فا.
پیری.. بكوژی خه‌ون و خوزگهكانمان.
به‌هه‌شت كه‌یوانی.. دوا ووته‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی یان ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه سه‌ره تایانه هاتوونه‌ته ناو دنیای شیعر ؟
نه‌به‌ز پێنجوێنی.. په‌له‌مه‌كه‌ن له‌نوسین. زور بخوێننه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌تا 10كتێب نهخویننهوه 10 دێڕ مه‌نوسن. زیاتر خوَیان پڕچه‌ك بكه‌ن به‌ووشه. مه‌به‌ست لهنوسینیان خزمه‌ت بێت به‌لایه‌نی ئه‌ده‌ب نه‌ك خوَدهرخستن.